ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

عێراق زێده‌تر ژ 95% پشت به‌ستنێ ب نەفتێ دكه‌ت و هەرێما کوردستانێ 70%

عێراق زێده‌تر ژ 95% پشت به‌ستنێ ب نەفتێ دكه‌ت و هەرێما کوردستانێ 70%

باسنيوز:
وەزارەتی دارایی عێراق بڵاوی کردەوە، کە 95.3٪ی داهاتەکەیان پشتی بە فرۆشتنی نەوت بەستووە، بەراورد بەوە، هەرێمی کوردستان 70٪ی داهاتەکەی پشتی بە نەوت بەستووە و لەم کابینەیەدا گرنگیی زۆر بە کەرتی کشتوکاڵ دراوە، لەپاڵ هەناردەکردنی هەنار، بڕیارە سێوی (دهۆک)یش رەوانەی بازاڕەکانی جیهان بکرێت.

عێراق و نەوت

وەزارەتی دارایی عێراق لە نوێترین راپۆرتیدا بڵاوی کردەوە، کۆی ئەو داهاتانەی گەڕاونەتەوە بۆ وەزارەتەکە، لە 10 مانگی یەکەمی ئەمساڵ، بە داهاتە نەوتی و نانەوتییەکانەوە، 136 ترلیۆن و 260 ملیار دینار بووە.

لە راپۆرتێکدا سەبارەت بە داهاتەکانی عێراق لە 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵ، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوەش داوە، 95.3%ی داهاتەکانی عێراق بەهۆی فرۆشتنی نەوتەوە بوون و 4.7%یش داهاتی نانەوتی بوون.

هاوکات، سەبارەت چۆنیەتیی خەرجکردنی داهاتەکان، وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە داوە، 79.73 ترلیۆن دیناری داهات بۆ خەرجیی بەگەڕخستن بووە و تەنیا شەش ملیار دینار لە بواری وەبەرهێنان خەرج کراوە.

هەرێمی کوردستان و نەوت

بەپێی داتا و زانیارییە فەرمییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ئێستا هەرێمی کوردستان 70٪ی داهاتەکەی پشتی بە نەوت بەستووە و لە بەرنامەی ئەم کابینەیەی حکوومەتدایە، ئەو ڕێژەیە زیاتر کەم بکاتەوە.

لەمبارەیەوە، مەسرور بارزانی، سەرۆكوەزیرانی هەرێمی كوردستان، لە چاوپێکەوتنێکی تەلەڤزیۆنیدا، لەبارەی هەمەجۆركردنی سەرچاوەكانی داهات و برەودان بە كەرتی كشتوكاڵی ڕایگەیاند، لە داهاتوودا نەوت نامێنێت، بۆیە دەبێت پشت بە كشتوكاڵ ببەستین، ئەگەر پەرە بەو كەرتە بدەین، مەترسی لەسەر ئاسایشی خۆراكی هەرێمی كوردستان نابێت، لەبەرئەوە پێویستە وەبەرهێنانی زیاتر لەو كەرتەدا بكرێت، بۆ ئەوەی هەلی كاری زیاتر بڕەخسێندرێت.

مەسرور بارزانی، ئاماژەی بۆ ئەمەش كرد، كە كشتوكاڵ سەرمایەیەكی لەبن نەهاتووە و بنەمای دروستكردنی ئابوورییەكی بەهێزە، هەناردەكردنی هەناری هەرێمی كوردستانیش دەستپێكێكە بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی دیكە.

بەپێی زانیاریەکانی (باسنیوز) ئێستا ئامادەکاری دەکرێت، لەپاڵ هەناردەکردنی هەنار، دەست بە هەناردەکردنی (سێو) و بەرهەمی دیکەی خۆماڵیی هەرێمی کوردستان بکرێت، ئەمەش لەپێناوی ئەوەیە، ئابووریی کوردستان کەمتر پشت بە نەوت ببەستێت و روو بکاتە کشتوکاڵ و داهاتی دیکەی نانەوتی.

شوان زرار، جێگری سەرۆکی لێژنەی کشتوکاڵ لە پەرلەمانی کوردستان، بۆ (باسنیوز) ڕایگەیاند، لە هەرێمی کوردستان سێکتەری کشتوکاڵ بەراورد بە عێراق جیاوازیی هەیە، چونکە کەشوهەوا و خاکی هەرێمی کوردستان گونجاوترە و دەکرێ وەبەرهێنانی زۆری تیایدا بکرێت، بەڵام لە ساڵی هەشتاکان و سەرەتاکانی دروستبوونی قەوارەی هەرێمی کوردستان، ئەو سێکتەرە بەداخەوە لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی ئەوتۆی پێنەدراوە، بەڵام لەگەڵ دەستبەکاربوونی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، کاری باشتر لەو سێکتەرەدا کراوە و ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی، کە لە داهاتوودا داهاتی ئەو کەرەتە، چ بۆ جووتیاران و چ بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان زیاتر دەبێت، جگە لەوەش دەستی کار لە هەرێمی کوردستان زیاتر دەکات.

گوتیشی: ”ئەوەی گرنگە زیاتر لەو سێکتەرەدا بکرێت، دابینکردنی بودجەی زیاترە بۆ وەبەرهێنانی زیاتر لەو سێکتەرە کە بێگومان لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان لە هەرێمێکی هاوردەکارەوە و دەکات بە هەرێمێکی هەناردەكار، ئەمەش وا دەکات کشتوکاڵ وەکوو سێکتەرێکی دیکە، ببێت بە داهاتێکی سەرەکی بۆ هەرێمی کوردستان و کەمتر پشت بە داهاتی نەوت ببەسترێ.“

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi