نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

گهۆرينێن ناڤ کۆنگرێ 14ێ يێ پارتی

گهۆرينێن ناڤ کۆنگرێ 14ێ يێ پارتی

رووداو دیجیتاڵ

کۆنگرەی 14ی پارتی گەیشتووەتە قۆناخەکانی کۆتایی و چەند گۆڕانکارییەک لەنێو پەیکەربەندی حیزبەکەدا روویانداوە، لەوانە دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان داندرا و سکرتێری مەکتەبی سیاسی گۆڕدرا بۆ بەرپرسی دەستەی کارگێڕی.

بەڕێوەچوونی دووەم رۆژی کۆنگرەی پارتی دیموکراتی کوردستان بەردەوامە، تاوەکو ئێستا چەند گۆڕانکارییەک لە کۆنگرەکەدا کراون کە بەشێکیان پێشتر نەکراون.

بۆ یەکەم جار دوو جێگر بۆ سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان دانران؛ نێچیرڤان بارزانی بە جێگری یەکەم و مەسرور بارزانی بە جێگری دووەم هەڵبژێردراون.

هەروەها پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەی ئەمجارەدا ئەنجوومەنی سەرکردایەتی کردەوە بە کۆمیتەی ناوەندی.

لەم کۆنگرەیەدا ئۆرگانێکی دیکە بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەناوی ئەنجوومەنی تێکۆشەران زیاد کرا، ئەو ئەنجوومەنە پێکدێت لەو کەسانەی “سەرکردە و تێکۆشەری دیاری پارتین کە بەتەمەندا چوون و رەنگە نەتوانن وەک پێویست لە ئۆرگانەکانی دیکەدا کارەکانیان رابپەڕێنن”، بۆیە لەنێو ئەو ئەنجوومەنەدا کاردەکەن و راوێژیان پێ دەکرێت.

لە کۆنگرەدا دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی بەشێوەی ئەلیکترۆنی بەڕێوەدەچێت کە تێیدا 41 ئەندامی ئەنجوومەنەکە هەڵدەبژێردرێن و نۆ ئەندامیش وەکو یەدەگ هەڵدەبژێردرێن. ئەمە لەکاتێکدا لەسەر داوای سەرۆک بارزانی 10 ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران.

هەریەک لە فازڵ میرانی، ئازاد بەرواری، هۆشیار زێباری، د. فوئاد حوسێن، مەحموود محەممەد، عەبدولموهەیمەن بارزانی، عارف تەیفوور، رێبوار یەڵدا، کەمال کەرکووکی و زەعیم عەلی بە دەنگدانی ئاشکرا و لەلایەن ئەندامانی کۆنگرەوە بوونە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی.

هەروەها کەریم شنگالی و سەڵاح دەلۆ دوای ئەوەی لەسەر داوای سەرۆک بارزانی و بە دەنگدانی ئاشکرا بە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی پارتی هەڵبژێردران، کشانەوەی خۆیان راگەیاندووە، بەهۆی دۆخی تەندروستییانەوە و گوتوویانە، “داوای لێبووردن دەکەین.”

گۆڕانکارییەکی دیکەی کۆنگرەی 14ـی پارتی نەهێشتنی پۆستی سکرتێری مەکتەبی سیاسی و دروستکردنی دەستەی کارگێڕییە؛ لە جیاتی سکرتێری مەکتەبی سیاسی کەسێک دەکرێتە بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسی.

بڕیارە لە یەکەم کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا مەکتەبی سیاسی هەڵبژێردرێت، دواتر مەکتەبی سیاسییش دەستەی کارگێڕی هەڵبژێرێت و دەستەکەش لە حەوت کەس پێکدێت.

کەمکردنەوەی کارگێڕی لق و ناوچەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان لە کۆنگرەکەدا یەکێکی دیکە بوو لەو گۆڕانکارییانەی دەنگی لەسەردرا؛ بەشێوەیەک ژمارەی کارگێڕانی لق بۆ شەش کارگێڕ و کارگێڕانی ناوچەش بۆ چوار کارگێڕ کەمکرانەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi