نیسان 20, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مەسرور بارزانی: داخواز ل وەزیرا دەرڤه‌يا سويد کر ب هانا کۆچبەران بچن

مەسرور بارزانی: داخواز ل وەزیرا دەرڤه‌يا سويد کر ب هانا کۆچبەران بچن

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی و وەزیری دەرەوەی سوێد کۆبوونەوە و لەبارەی رەوشی کۆچبەرانی سنووری نێوان بێلاڕووس-پۆڵەندا گفتوگۆیان کرد.

ئەمڕۆ سێشەممە 23-11-2021 مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە ئان لیندێ، وەزیری دەرەوەی سوێد کرد.

مەسرور بارزانی لە تویتەری خۆی خۆشحاڵیی بە بینینی ئان لیندێ دەربڕی و رایگەیاند، “تاوتوێی رەوشی کۆچبەرانمان لەسەر سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا کرد و هانی بەهاناوەچوونی خێزانە گیرخواردووەکانم دا”. هەروەها دەشڵێت، “دەزانم پەیوەندیی بەهێز لەنێو گەلەکانماندا هەیە و سوێد ماڵێک بووە بۆ زۆر خەڵکی ئێمە لە کاتە سەختەکانی مێژووماندا”.

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە دیدارەکەدا وەزیری دەرەوەی سوێد، ئاماژەی بە دۆستایەتیی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتەکەی و رۆڵی گرنگ و دیاری رەوەندی کورد لە سوێد کردووە و بە رێز و پێزانینەوە، “رۆڵی پێشمەرگەی کوردستانی لە تێکشکاندنی تیرۆریستانی داعش بەرز نرخاند”.

ئان لیندا لە تویتەری خۆی لەبارەی کۆبوونەوەکەوە رایگەیاند، لەبارەی هەلە بازرگانییەکانی نێوان سوێد و هەرێمی کوردستان، دۆخی ئاسایش، کۆچکردن و مافەکانی مرۆڤ گفتوگۆیان کردووە.

لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی حکومەتدا هاتووە، مەسرور بارزانی وێڕای سوپاسکردنی سوێد بۆ پشتیوانی لە پێشمەرگە لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش، باسی لە چاکسازییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و کارکردن بە ئاراستەی بەهێزکردنی ژێرخانی ئابووری و هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات کرد.

دۆخی عێراق دوای هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران و گرنگیی چارەسەرکردنی کێشەی کۆچبەرانی سنووری بێلاڕووس و پۆڵەندا، تەوەرانی دیکەی دیدارەکە بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi