نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ل هه‌رێما كوردستانێ 17 تووشبوويێن دى يێن كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا

ل هه‌رێما كوردستانێ 17 تووشبوويێن دى يێن كۆرۆنايێ گیانێ خۆ ژ ده‌ست دا

باسنيوز:

وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژە بەوە دەدات کە لە ھەرێمی کوردستان 400 تووشبووی دیکەی پەتای کۆرۆنا دەستنیشان کران.

ئەمڕۆ شەممە 6/11/2021، وەزارەتی تەندروستی ڕاگەیاندراوێکی لە پەیجی فەرمیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)دا بڵاو کردەوە، لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماری 24 کاتژمێری ڕابردووی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان خراوەتە ڕوو و باس لەوە کراوە، لە ھەرێمی کوردستان 400 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا دەستنیشان کراون، 17 کەسی دیکەش بەھۆی پەتاکەوە گیانیان لەدەست دا، 916 کەسیش چاک بوونەتەوە.

وه‌زاره‌تى ته‌ندروستی له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شى خستووه‌ته‌ ڕوو، كه‌ ژماره‌ى تووشبوانى كۆرۆنا له‌ هه‌رێمى كوردستان گه‌یشته‌ 365 هه‌زار و 309 كه‌س.

دەقی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی:

ڕاگەیاندراوی ( ٢٤ ) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە ( ٦١٩ )

١. پشکنین: ( ٥٠٤٢ پشکنینی نوێ)
• ( ١٧١٩) هەولێر
• ( ١٣٢٤) سلێمانی
• ( ١٩٤٥) دهۆك
• ( ٥٤) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٢. تووشبوو: ( ٤٠٠ تووشبووی نوێ)
• ( ٤٠) هەولێر
• ( ١٠١) سلێمانی
• ( ٢٤١) دهۆك
• ( ١٨) هەڵەبجە
• ( ٠) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

٣. چاکبوون: ( ٩١٦ چاکبوون)
• ( ٣٥٠) هەولێر
• ( ٢٥٤) سلێمانی
• ( ٢٢٠) دهۆك
• ( ٢٠) هەڵەبجە
• ( ١٤) گەرمیان
• ( ٥٨) ڕاپەڕین

٤. مردن: ( ١٧ مردن)
• ( ٧) هەولێر
• ( ٤) سلێمانی
• ( ٢) دهۆك
• ( ١) هەڵەبجە
• ( ٣) گەرمیان
• ( ٠) ڕاپەڕین

ئاماری گشتی:
کەرەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٣٩٣٩٠٧ (١٢١٨٧٠٤ هەولێر، ٨٣٦٨١٣ سلێمانی، ١٣١٣٧٠٩ دهۆك، ٢٤٦٨١ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٦٥٣٠٩ (١٠٧٤٩٣ هەولێر، ١٢٦٦٤٧ سلێمانی، ١٢٣٩٦٥ دهۆك، ٧٢٠٤ هەڵەبجە)
چاکبوون ٣٤٩١٧٤ ( ١٠٢٥٤٣ هەولێر، ١٢١٠٤٣ سلێمانی، ١١٨٩٠٢ دهۆك، ٦٦٨٦ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٦٠٠ (٣٠٦٦ هەولێر، ٢٨٠٥ سلێمانی، ٣٤٣٢ دهۆك، ٢٩٧ هەڵەبجە)
مردن ٦٥٣٥ (١٨٨٤ هەولێر، ٢٧٩٩ سلێمانی، ١٦٣١ دهۆك، ٢٢١ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جەخت دەکەینەوە هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و وەرگرتنی ڤاکسین، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە ( ١٢٢ ).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٦ی تشرینى دووەم ٢٠٢١

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi