ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

مه‌سرور بارزانی: هێرشا تیرۆرستى يا داعشێ دووپات ل گرنگیا ھەمانگیا ناڤبه‌را هه‌ولێر و به‌غدا و ھه‌ڤپەیمانیا نێڤ دەولەتی دكت 

مه‌سرور بارزانی:

هێرشا تیرۆرستى يا داعشێ دووپات ل گرنگیا ھەمانگیا ناڤبه‌را هه‌ولێر و به‌غدا و ھه‌ڤپەیمانیا نێڤ دەولەتی دكت  
K24 – هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ باره‌ی په‌لاماره‌كه‌ی شه‌وی رابردووی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر سه‌نگه‌ری پێشمه‌رگه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و تێیدا ده‌ڵێت: “زۆر خه‌مباربووم به‌ شه‌هیدبوونی هەر دوو پێشمەرگەی قارەمان خالید حەمید ھەیاس کاکەیی و ئاکۆ کەریم قادر لە هێرشی شەوی ڕابردووی تیرۆریستانی داعش لە پردێ”.

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامه‌كه‌ی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و وێڕای ده‌ربڕینی خه‌مباری خۆی بۆ شه‌هیدبوونی دوو پێشمه‌رگه‌ و ئاراسته‌كردنی سه‌ره‌خۆشی بۆ كه‌سوكاره‌كه‌ی، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ڵێت: “ئەم ھێرشە تیرۆریستییە، جارێکی دیکە گرنگیی ھەمانگیی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و ھاوکاریی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دووپات دەکاتەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆریستانی داعش و پڕکردنەوەی بۆشایی ئەمنی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان”.

پێشتر مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، هۆشداری له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كدارانی داعش داوه‌ و ئاماژه‌ی به‌وه‌ كردووه‌ كه‌ ئه‌گه‌رچی هیچ رووبه‌رێكی زه‌مینی به‌ ده‌ست چه‌كدارانی داعشه‌وه‌ نه‌ماوه‌، به‌ڵام هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كانی چه‌كداران و شانه‌ نووستووه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌ به‌رده‌وامه‌ له‌سه‌ر ناوچه‌كه‌ و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییانه‌ش پێویستی به‌ هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ و هه‌رێمی هه‌یه‌.

شه‌وی رابردوو، چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، له‌ نزیك به‌رزاییه‌كانی زوورگه‌زراوی سنووری پردێ له‌ پارێزگای كه‌ركووك، په‌لاماری سه‌نگه‌ری هێزی پێشمه‌رگه‌یاندا و له‌ ئاكامدا دوو پێشمه‌رگه‌ به‌ناوه‌كانی (خالید حەمید ھەیاس کاکەیی) و (ئاکۆ کەریم قادر) شه‌هید بوون.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi