قانوونا ھەلگرتنا چەکی ل هەرێما کوردستانێ دێ ھێتە راستڤەکرن
كوردستان تى ڤى:
سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش و ئه‌نجومه‌نە خۆجێییه‌کانی په‌رله‌مانى کوردستان ده‌ڵیت، یاساى هه‌ڵگرتنى چه‌ک له هه‌رێمى کوردستان که‌موکورتیى زۆرى تێدایه و ئێستا لیژنه‌که‌یان به هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى ناوخۆى حکوومه‌تى هه‌رێم کار بۆ هه‌موارکردنه‌وه‌ى یاساکه ده‌کات.
شاخه‌وان ڕه‌وف به‌گ، سه‌رۆکى لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایشی په‌رله‌مانى کوردستان، رایده‌گه‌ێنێت: له هه‌رێمى کوردستان هه‌ڵگرتنى چه‌ک به یاساى ژماره 16ى ساڵى 1993 ڕێکخستنى یاساییى بۆ کراوه و جۆر و مه‌رجه‌کانى هه‌ڵگرتن و سزاکانى سه‌رپێچیکردن دیاری کراون له‌گه‌ڵ چه‌ند ڕێنمایییه‌کى تر‌ى په‌یوه‌ست به ڕێکخستنى یاساى هه‌ڵگرتن و مۆڵه‌تپێدانى چه‌ک، هه‌ندێک له بڕگه و خاڵەکانى ئه‌م یاسایه که‌موکورتیى تێدایه و پێوسته هه‌موار بکرێته‌وه، چونکه ئه‌و یاسایەی که ئێستا کارى پێ ده‌کرێت له سه‌رده‌مێکدا نووسراوه که واقعى کۆمه‌ڵایه‌تى و سیاسیى هه‌رێمى کوردستان ته‌واو جیاواز بووه، بۆیه به هه‌ستکردن به به‌رپرسیاریه‌تیى قۆناغى ئێستا و زۆربوونى حاڵەته‌کانى کوشتن که زۆربه‌ى هه‌ره‌زۆریان به چه‌کى بێمۆڵەت ئه‌نجام ده‌درێن، لیژنه‌که‌یان سه‌رقاڵى هه‌موارکرنه‌وه‌ى یاساکه‌یه، حه‌تمه‌ن به هه‌ماهە‌نگیى لایه‌نى په‌یوه‌ندیدار به‌م بابه‌ته که وه‌زاره‌تى ناوخۆیه.
ده‌شڵێت: یاساى پێدانى مۆڵەتى هه‌ڵگرتنى چه‌ک له هه‌رێمى کوردستان کارئاسانیى زۆرى تێدایه، له‌م یاسایه‌دا هه‌موو که‌س مۆڵەتى هه‌ڵگرتنى چه‌کى پێ دراوه، جگه له‌وه‌ش، غه‌رامه و ماوه‌ى به‌ندکردن له یاساکه بۆ که‌سى سه‌رپێچیکار که‌مه، ئێمه ده‌مانه‌وێت هه‌مواره‌که به شێوه‌یه‌ک بێت هه‌موو که‌س نه‌توانێ به ئاسانى ببێته خاوه‌نى هه‌ڵگرتنى ده‌مانچه و چه‌ک، هه‌موارى یاساکه به شێوه‌یه‌ک ئاماده ده‌کرێت که ئه‌و فه‌وزایه‌ى له هه‌ڵگرتنى چه‌ک هه‌یه چاره‌سەر بکات.
هه‌روه‌ها راشیده‌گه‌ێنێت: تێکچوونى دۆخى ئێستاى کۆمه‌ڵایه‌تى و ئاسایشى بەشێک له شاره‌کان بێگومان هۆکارە سه‌ره‌کییەکەی بوونى ئه‌و چه‌کە زۆر و بێمۆ‌ڵه‌ته‌یه که ئێستا هه‌یه، لیژنه‌ى ناوخۆ و ئاسایش مه‌ترسییه‌کانى ئه‌م دیارده‌یەی به هه‌موو لایه‌ک گه‌یاندووه، ئێستا بەشی زۆری تاکه‌کانى کۆمه‌ڵگه هه‌ڵگرى ئه‌و جۆره چەکانه‌ن که هیچ ئه‌ساس و ڕێگه‌پێدانێکى یاسایی‌یان نییه، ئه‌گه‌ر بێت و ڕێگه‌ى لێ نه‌گرێت دوور نییه به ته‌واوى ئاشته‌واییی کۆمه‌ڵایه‌تى بخاته مه‌ترسییه‌وه و دواجار ئه‌وه‌ى لێ ده‌بینرێت که ئێستا ڕوو ده‌دات.
ده‌شڵێت: ئه‌گه‌ر بێت و هه‌موارى ئێستاى یاساکه وه‌ک خۆى په‌سه‌ند بکرێت ئه‌وا به‌شى زۆرى گرفتى هه‌ڵگرتنى چه‌ک و ده‌مانچه‌ى بێمۆڵەت چاره‌سه‌ر ده‌کات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی