38 چه‌كدارێن داعش ل رۆژئاڤايێ كه‌ركووكێ هاتنه كوشتن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مڕۆ له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك “38” چه‌كداری داعش له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا كرانه ئامانج و كوژران.
له‌وباره‌یه‌وه دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك رایگه‌یاند” ئه‌و 38 چه‌كداره‌ی داعش له نزیك قه‌زای دوبز له رۆژئاوای شاری كه‌ركووك له لایه‌ن فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش بۆردوومان كراون و كوژراون.
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووك ئه‌وه‌شی راگه‌یاند،بۆردوومانی ئه‌و چه‌كدارانه‌ی داعش به شێوه‌یه‌كی ورد و ئامانجدار بووه و پشتی به زانیاریی وردی هه‌واڵگری به‌ستووه،هه‌روه‌ها جگه له بۆردوومانی فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان،هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ش به تۆپ بۆردوومانی بنكه و مۆڵگه‌كانی داعشیان له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری دوبز له سه‌ر رێگای قه‌زای حه‌ویجه كردووه كه 45 كیلۆمه‌تر ده‌كه‌وێته رۆژئاوای شاری كه‌ركووكه‌وه و به‌هۆی بۆردوومانه‌كانه‌وه ئه‌و 38 چه‌كداره‌ی داعش كوژراون.
ئێواره‌ی دوێنێ له لێدوانێكیدا بۆ كوردستان24، دكتۆر كه‌مال كه‌ركووكی به‌رپرسی میحوه‌ری رۆژئاوای كه‌ركووكی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاندبوو،زانیاری‌یان له سه‌ر جوڵه و كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك چه‌كداری داعش له چه‌ند شوێنێكی نزیك قه‌زای دووبز هه‌یه و پلانێكیان له ده‌سته بۆ ئه‌وه‌ی بیانكه‌نه ئامانج و بیانكوژن،بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ماهه‌نگی له نێوان ژووری ئۆپه‌راسیۆنه‌كان و فڕۆكه‌كانی هاوپه‌یمانان كراوه بۆ بۆردوومانكردنی ئه‌و مۆڵگه و چه‌كدارانه‌ی داعش.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی