نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کى باشترین راهێنەرێ جیهانێ يە؟

کى باشترین راهێنەرێ جیهانێ يە؟
رووداو دیجیتاڵ

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەستێرەی یانەی مانچێستەر یونایتد بەر لە دەستپێکردنی کاروانی ئێریک تێن هاگ لەگەڵ مان یونایتد، مشتومڕێکی زۆری نایەوە.

رۆناڵدۆ لە کاروانی یارییکردنیدا لەگەڵ چەند راهێنەرێکی جیاواز کاریکردووە، لەوانە سێر ئەلێکس فێرگسۆن، زینەدین زیدان، جۆزی مۆرینیۆ، ماسیمیلیانۆ ئالێگری و چەندین راهێنەری دیکەش، بەڵام دیارنییە وەرزی داهاتوو یاریزانەکە لە تەمەنی 37 ساڵیدا لەگەڵ راهێنەرێکی دیکە یارییدەکات یان نا.

رۆناڵدۆ پێشتر رایگەیاندبوو، مۆرینیۆ باشترین راهێنەرە کە کاری لەگەڵ کردبێت، لە وەڵامی پرسیارێکدا لەبارەی ئەوەی جارێکی دیکە بەیەکەوە کاردەکەنەوە؟ رۆناڵدۆ گوتی ” بۆچی نا”.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، گوتی “لە سەرووی هەمووانەوە دایدەنێم، هەمیشە گوتوومە من لەگەڵ راهێنەری زۆرباش یاریمکردووە، بەڵام جۆزێ مۆرینیۆ بیرمەندێکی زۆر گەورەبوو لە رووی تاکتیکەوە، ئەو دەچووە نێو هەموو وردەکارییەکان”.

ئەم قسانەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ کاردانەوەی زۆر بەدوای خۆیدا دەهێنێت، لە کاتێکدا هەندێک سەرچاوە ئاماژەیان بۆ ئەوە کردبوو، یاریزانەکە لە سەردەمی مۆرینیۆدا لە ریال مەدرید کێشەی هەبووە.

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ساڵێک گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر یونایتد ماوە و داهاتووشی لەگەڵ یانەکە بەتەواوی دیارنییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi