نیسان 17, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

10 راستیێن گرنگ لدۆر شەکرێ

10 راستیێن گرنگ لدۆر شەکرێ

رووداو:

ساڵانە ملیۆنان کەس لە جیهاندا تووشی نەخۆشی شەکرە دەبن و ئەو نەخۆشییە ئێستا وەک گرفتێکی گەورەی جیهانی تەماشادەکرێ. ئەمانەی خوارەوە ١٠ راستی گرنگن لەبارەی نەخۆشیی شەکرە و لێکەوتەکانی:

یەکەم:
دوو جۆری سەرەکی نەخۆشیی شەکرە هەن، جۆری یەکەمیان لە ئەنجامی لەدەستدانی توانای پەنکریاس بۆ دروستکردنی ئەنسۆلین دروستدەبێت، جۆری دووەمیشیان لە ئەنجامی ئەوەی جەستە ناتوانێت ئەنسۆلین بۆ دابەزاندنی رێژەی شەکری خوێن بەکاربهێنێت.

دووەم:
شەکرەی دووگیانی، کە لە ئەنجامی بەرزبوونەوەی شەکری خوێن لە کاتی دووگیانی دروستدەبێت و مەترسیی دەرهاوێشتە نەخوازراوەکانی کاتی دووگیانی و لەدایکبوون زیاددەکات، دووریش نییە ببێتەهۆی تووشبوون بە جۆری دووەمی شەکرە.

سێیەم:
نزیکەی 463 ملیۆن کەس لە سەرانسەی جیهاندا تووشبووی نەخۆشی شەکرەن، ئەمەش وەک پزیشکانی نەخۆشییەکە دەڵێن هۆکارەکەی زیادبوونی رێژەی قەڵەوی، کەمجوڵەیی و خۆراکی ناتەندروستە.

چوارەم:
پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی ٢٠٣٠ ژمارەی تووشبووانی شەکرە زیاتربکات و ژمارەکە بگاتە 537 ملیۆن تووشبوو، هەروەک خەمڵێنراوە بە هەر حەوت ساڵ جارێک، رێژەی تووشبووان ٥٠% زیاددەکات.

پێنجەم:
جۆری دووەمی شەکرە لە جۆری یەکەم باوترە، بەجۆرێک لە ٩٠%ی تووشبووانی شەکرە لە جیهاندا، جۆری دووەمی شەکرەیان هەیە و ئەم جۆرەیان زیاتر لە گەوران و ئەوانەی قەڵەون هەیە، بەڵام جۆری یەکەمیان زیاتر لە منداڵان هەیە، هەرچەندە هیچ تەمەنێک بەدەر نییە لە تووشبوون بە هەردو جۆرەکە.

شەشەم:
نەخۆشییەکانی دڵ هۆکاری ٥٠%-٨٠%ی مردنی تووشبووانی نەخۆشی شەکرەن، هەروەک شەکرە بە هۆکارێکی سەرەکی مردنی ناکام دادەنرێت لە زۆربەی وڵاتان.

حەوتەم:
ساڵانە نزیکەی 6.7 ملیۆن تووشبووی شەکرە بە پاشهاتە مەترسیدارەکانی نەخۆشییەکە گیان لەدەستدەدەن.

هەشتەم:
لە 80%ی شەکرە لەو وڵاتانە روودەدات، کە باری داراییان مامناوەند و خراپە، زۆربەی حاڵەتەکانی مردنیش لەنێوان ئەو کەسانە روودەدەن کە تەمەنیان لەنێوان 35 – 64 ساڵاندایە.

نۆیەم:
شەکرە هۆکاری سەرەکی کوێربوون، بڕینەوەی پێیەکان و سستبوونی گورچیلەکانە، بەگوێرەی گوتەی پزیشكانی شەکرە، ناهۆشیاری تووشبووان و لاوازی خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان، هۆکاری سەرەکی حاڵەتەکانن.

دەیەم:
رۆژانە ٣٠ خولەک وەرزشکردن و پیادەکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم کەمدەکاتەوە ، بەڵام جۆری یەکەمی شەکرە ناتوانێت رێگری لێبکرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi