ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ده‌نگ و باسه‌كێ نه‌خۆش لدۆر لیۆنێل مێسی

ده‌نگ و باسه‌كێ نه‌خۆش لدۆر لیۆنێل مێسی
رووداو دیجیتاڵ

هەندێک لە راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا و فەرەنسا، ئاشکرایانکردووە کە پێکانەکەی لیۆنێل مێسی قورسە و لەوانەیە ماوەیەکی زۆر دووربکەوێتەوە. دەشڵێن “بۆ چارەسەری دەچێتە مەدرید”.

ئەگەرچی سەرەتا هیوا هەبوو لیۆنێل مێسی ئەستێرەی ئەرجەنتینی بەرامبەر لایپزیگ لە چامپیۆنزلیگدا یاری بکات، بەڵام دواتر دوورخرایەوە و دەرکەوت کە مێسی لە پێکانەکەی چاکنەبووەتەوە و پێویستی بە چارەسەری زیاترە.

لە یاریی پاریس سانجێرمان بەرامبەر لیل، لە گەڕی رابردووی خولی فەرەنسیدا، مێسی هەستی بە ئازار کرد و لە نیوەی دووەمدا گۆڕانکاری پێکرا، دواتر یانەی پاریس سانجێرمان ریاگەیاند کە مێسی هەست بە ئازاردەکات و سەرەتا ماورێسیۆ پۆچێتینۆی راهێنەری ریاگەیاند کە پێکانەکەی مێسی مەترسیدار نییە و گوتی “لیۆ بۆ بەرامبەر لایپزیگ ئامادە دەبێت”، بەڵام وا دەرنەچوو.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا و فەرەنساوە، ئاشکرایانکردووە کە پێکانەکەی مێسی لەوە قورسترە کە باسی کراوە و ئەستێرەی ئەرجەنتینی پێویستی بە کاتێکی زۆر هەیە بۆ چارەسەری، چونکە لە دوو شوێن تووشی پێکان بووە.

وەک ئەو سەرچاوانە باسی دەکەن، مێسی بێجگە لەوەی لە ماسوولکەی رانی هەست بە ئازار دەکات، لە ئەژنۆی چەپیشیدا تووشی پێکان بووە، کە لەو لێدانەوە تووشی بووە کە لە یاریی هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بەرامبەر ڤێنزویلا لە پاڵاوتنەکانی مۆندیالدا لەلایەنی لویس مارتینێزەوە لێیدرا، کە ئەوکات هەمووان تووشی سەرسوڕمان بوون کە بینییان مێسی بەردەوامی بە یاریکردنی دا.

ئەو سەرچاوانە دەڵێن “ماوەی دوو مانگە دوای ئەو لێدانە، مێسی هەست بە ئازاردەکات، بەڵام هەر بەردەوام بووە لەسەر یاریکردن، بۆیە پێویستی بە چارەسەرییەکی باش هەیە و کاتی زیاتری دەوێت، واتە مێسی بێجگە لە یاریی لایپزیگ لە چەند یارییەکی دیکەشدا بەشداری ناکات”.

لیۆنێل مێسی پلانی بۆ ئەوە داناوە کە گەشتی مەدرید بکات بۆ ئەوەی لەوێ چارەسەری وەربگرێت، کە بەپێی سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی پاریس سانجێرمان، مێسی دەیەوێت چارەسەرییەکی باش و سەرتاپایی وەربگرێت، بۆ ئەوەی ئاستێک بۆ ئەو ئازارانە دابنێت، کە لە کاتی یاریکردندا لە چەند شوێنێکی جەستەیدا هەستیان پێدەکات”.

لیۆنێل مێسی، لەوەتەی پەیوەندی بە ریزەکانی یانەی پاریس سانجێرمانەوە کردووە، نەیتوانیوە ئاستێکی بەرز پێشکەش بکات، کە تاوەکو ئێستا هیچ گۆڵ و ئاسیستێکی لە خولی فەرەنسادا نییە، بەڵام لە چامپیۆنزلیگدا لە 3 یارییدا 3 گۆڵی بۆ یانەی پاریسی کردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi