نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

زه‌لامه‌كێ ته‌مه‌ن 100 سالى خودانێ 20 ژن و 66 زارۆيايه‌

زه‌لامه‌كێ ته‌مه‌ن 100 سالى خودانێ 20 ژن و 66 زارۆيايه‌

رووداو دیجیتاڵ

20 ژنی هەیە و باوکی 66 منداڵە، تەمەنیشی 100 ساڵی تێپەڕاندووە، کەچی دەڵێی تازە بەهاری تەمەنیەتی، دەڵێت، بەنیازە ژنی گەنجتر و جوانتر بخوازێت.

حاجی نووح خەڵکی ناوچەیەکی دوورەدەستی وڵاتی ئۆگەندایە لە ئەفریقا، هەرسێ رۆژەکە خەریکی جەژنە پیرۆزە بوو لە ژن و منداڵەکانی، بەڵام هەر پێڕانەگەیشت پیرۆزبایی لە هەموویان بکات.

حاجی نووح جووتیارە و سەرجەم ژنەکانی لە نزیک یەکدی لە گوندێکەوە کۆکردوونەتەوە، دەڵێت، ئەو ژن و منداڵانە پشت و هێزن، بەیانی بکەوم ناهێڵن پێویستم بە هیچ کەسێک بێت. دەشڵێت “حەزدەکەم ژنی زیاتر و گەنجتر بهێنم بۆ ئەوەی بە بەهێزی بمێنینەوە و ئاگایان لێم بێت”.

حاجی نووح لەو تەمەنەشدا باوەڕێکی زۆری بە شان و باڵی خۆی هەیە، ژمارەیەکی کەم لەو ژنانەی بە دەستی خۆی هێناون، دەڵێ “خەڵک دەزانن لەتوانامدا هەیە و لە ژنهێنان ناترسم خۆیان ژنم بۆ دەهێنن، منیش سەیرێکی ژنەکە دەکەم، ئەگەر رام لێبوو دەیهێنم، بەڵام ئەوە نییە خۆم بەدوای ژندا بگەڕێم”.

حاجی سەرجەم منداڵەکانی خستووەتە بەر کار، ئاماژە بەوە دەکات، پێویستی بە حکومەت نییە، بە دەست و بازووی ژن و منداڵەکانی بژێوی خۆیان پەیدا دەکەن.

حاجی خۆی و ژن و منداڵەکانی لەبەردەم کامێرا وەستان، نەیهیشت یەکێکیان قسە بکات. تەنیا خۆی قسەی کرد و گوتی “ئەگەر قیسمەت بێت ژنی زیاتر دەهێنم”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi