مه‌ترسيا ژناڤچۆنێ لسه‌ر هه‌سپێن توركيا هه‌يه
K24 – هه‌ولێر:
زۆر بوونی ژماره‌ی گه‌شتیاران له توركیا، بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئه‌سپه‌كانی ئه‌و وڵاته چونكه زۆربه‌ی گه‌شتیاران بۆ گه‌شت كردن له دورگه‌كانی توركیا له جیاتی به‌كارهێنانی ئامرازەکانی دیکەی گواستنه‌وه، گالیسكه به‌كارده‌هێنن، هاوكات خاوه‌نه‌كانیشیان هیچ گرینگیه‌ك به خۆراك و ته‌ندروستی ئه‌سپه‌كان ناده‌ن، ئه‌مه‌ش بووه‌ته هۆی هەڕەشە لەسەر ناو چوونی ره‌چه‌ڵه‌كی ئه‌سپی توركی.
ئێلیف ئێر تورك، به‌ڕێوەبه‌ری كێلگەیەکی ئەسپ دەڵێت، هیچ یه‌كه له ئەسپەکان نه‌خۆش نین، هه‌موویان له به‌ر كاری زۆر و گرینكی پێنه‌دان ، نه‌بوونی خۆراكی پێویست، توانایان نه‌ماوه گالیسکە بەدوای خۆیاندا رابکێشن”.
پارێزه‌رانی مافی ئاژه‌ڵ له توركیا داوا له حکوومەت ده‌كه‌ن چیدیکە گالیسکە بۆ گه‌شتیاران به كار نه‌هێنن و چاوێك به بارودۆخه‌كه بخشێننەوە، چونكه ژماره‌ی ئه‌سپه‌كان بەهۆی كاری زۆر له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوو به رێژه‌یه‌كی زۆر مردار بوونەتەوە و ئه‌وانه‌ش كه ماونه‌ته‌وه نه‌خۆشن و توانای كار كردنیان نه‌ماوه.
بەمەش ئه‌سپی رەچەڵەکی توركی خه‌ریكه له‌به‌ر كۆكردنه‌وه‌ی داهات له ناو ده‌چێت .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی