نۆژداره‌كا ته‌مه‌ن 89 سالى هێشتا نشته‌رگه‌ريا دكت
كوردستان تيڤى:
ڕه‌نگه ئه‌سته‌م بێت بڕوا به‌وه بكه‌یت كه به‌ته‌مه‌نترین پزیشكی جیهان هێشتا ڕۆژانه 4 نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات، ئه‌و گرنگی به ته‌مه‌نی زۆری نادات و درووشمی هه‌ر ڕۆژ به‌هێزتر له دوێنێی بۆ خۆی هه‌ڵبژاردووه.
دكتۆر “ئیلا ئیلینچنا لووشكینا” له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانی شاری مۆسكۆی پایته‌ختی ڕووسیا له ته‌مه‌نی 89 ساڵیدا ڕۆژانه 4 نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كات. ئه‌و هێشتا هاوسه‌رگیری نه‌كردووه و له گه‌ڵ برازایه‌كی خۆی و 8 پشیله‌كه‌ی ژیان به سه‌ر ده‌بات. ده‌سپێكی چالاكییه‌كانی له ساڵی 1950 بووه و خاوه‌نی ده‌یان ساڵ ئه‌زموونه له‌م بواره‌دا.
ئه‌و تا ئێستا هیچ هه‌ڵه‌یه‌كی له ئیش و كاره‌كانیدا نه‌بووه و له 10 هه‌زار نه‌شته‌رگه‌ری خۆیدا سه‌ركه‌وتنێكی زۆری تۆمار كردووه‌و نهێنی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌شی بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه ژیانێكی ئاسایی و به دوور له كێشه و گرفتی هه‌یه .
ئیلا ئیلینچنا لووشكینا ده‌ڵێت: ڕۆژانه ته‌نیا پێده‌كه‌نم و خواردنی باشیش ده‌خۆم.
ئه‌و ئێستا بووه‌ته‌وه نموونه و قاره‌مانێك بۆ پزیشكانی شاری مۆسكۆ و ڕووسیا.
سه‌رچاوه/ جام كوردی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی