پیرترین ژن وه‌غه‌ركر
كوردستان تيڤى:
(گوڵی پاپی) دانیشتووی گوندی له‌بانی خواروو له قه‌زای دوڕوودی سه‌ر به پارێزگای لوڕستان له پاش 140 ساڵ ته‌مه‌ن كۆچی دوایی كرد..
به پێی ناسنامه‌ی ئه‌م ژنه، ناوبراو 126 ساڵ ته‌مه‌نی بووه به‌ڵام زانایه‌كی بواری ڕه‌گه‌زناسی به ئاژانسه‌كانی هه‌واڵی ئێرانی ڕاگه‌یاندووه كه له ڕابردوودا ته‌مه‌نی خه‌ڵك به ڕاست و درووستی تۆمار نه‌كراوه و به پێی ته‌مه‌نی باوك و براكانی به‌و ڕاستییه گه‌یشتووین كه ته‌مه‌نی ئه‌م ژنه 140 ساڵ بووه.
ئه‌م ژنه له پاش هاوسه‌رگیری هیچ منداڵێكی نه‌بووه و له گه‌ڵ خزمه‌كانیدا بووه به‌ڵام له ساڵی 2014 تا ئێستا له ماڵی به‌ساڵاچوواندا بووه.
مسته‌فا ئه‌مانیپور به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ڕه‌گه‌زنامه و باری شارستانی پارێزگای لوڕستان ڕایگه‌یاندووه كه یه‌كه‌م ناسنامه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له قه‌زای بروجێرد و خوڕه‌مئاوا له ساڵی 1305 ی كۆچی هه‌تاوی ده‌ركراوه.
ناسنامه‌ی گوڵی پاپی له ساڵی 1307 ی كۆچی هه‌تاوی ده‌ركراوه و له‌دایكبووی ساڵی 1272 ی كۆچی هه‌تاوی بووه و به دڵنیاییه‌وه ته‌مه‌نی زیاتره له‌وه‌ی كه له ناسنامه‌كه‌یدا تۆمار كراوه.
سه‌رچاوه/جام كوردی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی