زانایان پيستێ جه‌سته‌يى بۆ ڕۆبۆتان دروست كر..هه‌ڤشێوێ پيستێ جه‌سته‌يێ مرۆڤى يه!
وشه:
چه‌ند ساڵێكه ڕۆبۆته‌كان به ته‌واوی پێشكه‌وتوون و گه‌شه‌ی زۆریان به‌خۆیه‌وه بینیووه و زۆر كار و ئه‌ركی قورس هه‌یه، كه له شوێنی مرۆڤ ده‌یخه‌نه سه‌ر ئه‌ستۆی خۆیان و بێ هیچ ماندووبوون و سڵكردنه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ڕووی به‌رنامه‌ڕێژی و زیره‌كی ده‌ستكرده‌وه ڕۆبۆته‌كان زۆر په‌ره‌یان پێدراوه، كه‌چی له ڕووخساری ده‌ره‌وه‌یان هه‌ر كانزایه‌كی ڕه‌ق و بۆیه‌كراو بوونی هه‌یه، كه ئه‌مه‌یش وا ده‌كات به ئاسانی له‌گه‌ڵ مرۆڤ جیا بكرێنه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و جیاوازییه‌یش كه‌متر بكرێته‌وه، زانایان توانیان جۆره ماده‌یه‌ك دروست بكه‌ن، كه هاوشێوه‌ی پێستی مرۆڤه و له داهاتوو جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كانی پێ ڕووپۆش ده‌كرێت.
ئه‌و پێسته‌ی زانایان بۆ ڕۆبۆته‌كان دروستیان كردووه، له خانه‌كانی پێستی جه‌سته‌ی مرۆڤ وه‌رگیراوه و ڕه‌نگیشی هاوشێوه‌ی پێستی مرۆڤه. به ته‌ڕبوون و كه‌وتنه نێو ئاو ڕه‌نگ و شێوه‌ی ناگۆڕێت و ئه‌گه‌ر زامداریش ببێت، وه‌ك پێستی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی خۆكارانه و ئۆتۆماتیكی چاك ده‌بێته‌وه و هه‌مان ڕه‌نگ و شێوه‌ی پێشووی خۆی دروست ده‌كاته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی مرۆڤ ده‌ستكاری بكات و ڕۆڵی له‌مكاره هه‌بێت. كاتێك ده‌ست به‌و پێسته دروستكراوه‌یش ده‌هێنیت، وه‌كو ئه‌وه‌یه كه ده‌ست به پێستی جه‌سته‌ی مرۆڤێكدا بهێنیت و به ئه‌سته‌م ده‌توانی جیاوازی بكه‌یت، كه ئه‌مه پێستی ڕۆبۆتێكه و هی مرۆڤ نییه.
ئه‌و داهێنانه له‌لایه‌ن زانایانی وڵاتی ژاپۆن هێنراوه‌ته بوون و شوجی تاكیوچی ئه‌ندازیار له زانكۆی تۆكیۆ كه به‌شداری سه‌ره‌كی توێژینه‌وه‌كه و دروستكردنی ئه‌و جۆره پێسته‌یه گوتی، له‌وبڕوایه‌دام كه دروستكردنی ئه‌و پێسته زیندووه، كه كاردانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ده‌بێت له كاتی به‌ركه‌وتنی به شته‌كان و به‌شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكیش چاره‌سه‌ری خۆی ده‌كات. باشترین ڕێگه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی شێوه‌یه‌كی جوان و شارستانیانه به ڕۆبۆته‌كان ببه‌خشین و ئه‌وانیش هاوشێوه‌ی هه‌ر بوونه‌وه‌رێكی تر كه جووڵه ده‌كه‌ن و بتوانن ڕووخسارێكی خوازراو و جوانیان هه‌بێت.
زیاتر گوتی، ئێمه له كاره‌كه‌مان زۆر به وردی توێژینه‌وه‌مان كردووه و ته‌نانه‌ت پێسته‌كه له‌سه‌ر جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كان له‌گه‌ڵ جومگه‌كانیش كارلێك دروست ده‌كه‌ن، واته كاتێك رۆبۆتێكی هاوشێوه‌ی مرۆڤ په‌نجه‌كان بۆ شێوه‌ی بۆكس ده‌گۆڕێت، ئه‌وا پێسته‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو و چالاكانه خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جۆره جووڵه‌یه ده‌گونجێنێت، واته كاتێك باری جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كه له كاتی جووڵه‌كردن جیاوازی و گۆڕانكاری به‌سه‌ردا هات، پێسته‌كه نادڕێ و یان له‌یه‌كشێوه نامێنێته‌وه، به‌ڵكو به ته‌واوی خۆی له‌گه‌ڵ جووڵه‌كانی جه‌سته‌ی ڕۆبۆته‌كه ده‌گونجێنێت و هیچ جیاوازی و كێشه‌یه‌ك دروست نابێت.
كاتێك په‌نجه‌كانیان ده‌نووشتێننه‌وه، كاردانه‌وه و جووڵه‌كه زۆر خێرایه
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو، كه هه‌مووان ئه‌وه ده‌زانین ڕۆبۆته‌كان به بزوێنه‌ری كاره‌بایی و پرۆگرامكراون و كار ده‌كه‌ن، بۆیه كاتێك په‌نجه‌كانیان ده‌نووشتێننه‌وه، كاردانه‌وه و جووڵه‌كه زۆر خێرایه و كاره‌باییه، بۆیه پێویسته گونجانی پێسته‌كه به ئاستێكی زۆر به‌رز بێت، به‌ڵام ئێمه توانیومانه كه ئه‌و گونجانه دروست بكه‌ین، هاوكات ئه‌و ده‌نگه‌ی له كاتی نووشتانه‌وه‌ی په‌نجه و ئێسكی ناو په‌نجه له مرۆڤ بوونی هه‌یه، هه‌مان حاڵه‌ت ده‌نگیش له پێستی ڕۆبۆته‌كه دروست ببێت.
میتشۆ كاوای سه‌رپه‌رشتیاری گشتی توێژینه‌وه‌كه له زانكۆی تۆكیۆ له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و پێویسته‌مان له كۆلاجین و خانه ڕیشاڵییه‌كانی پێستی مرۆڤه‌وه دروست كردووه، له‌كاتی تێكه‌ڵكردن و دروستكردنیان جۆره پرۆتینێك به‌رهه‌مده‌هێنن، كه هاوشێوه‌ی ئیسفه‌نجێك به‌یه‌كه‌وه ده‌لكێن و ده‌بن به پێستێكی ئاسایی و كارلێك له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌كه‌ن، واته كۆلاجین و خانه‌ی ڕیشاڵی پێستی مرۆڤ و پرۆتینێك به‌رهه‌م ده‌هێنن له كاتی تێكه‌ڵبوونیان به‌یه‌كتر، ئیتر ئه‌و پرۆتینه وه‌ك جاڵجالۆكه‌یه‌ك ڕۆڵ ده‌بینی و هه‌موو خانه ڕیشاڵه‌كان و كۆلاجینه‌كان به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه و كاتێكیش زامداربوون و برینێك بوونی هه‌بێت، به‌هه‌مانشێوه پرۆتینه‌كه شێوه‌ی ئاسایی خۆی وه‌رده‌گرێته‌وه و چاره‌سه‌ری برین و زامدارییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی زۆر خێرا ده‌كات. بۆ وه‌رگرتنی گونجانی ته‌واوه‌تیش له كاتی جووڵه‌كردن، كیریاتنی پێستی مرۆڤمان وه‌رگرتووه و بارگاوی كراوه به پۆلیسترین و ئه‌لیكترۆستاتیكا، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه به ته‌واوی له په‌نجه‌ی مرۆڤێكی ئاسایی بچێت و هیچ جیاوازییه‌كی نه‌بێت. ئێسته توانیومانه ئه‌و داهێنانه ته‌واو بكه‌ین و ته‌نیا په‌نجه‌یه‌كمان به‌و پێسته ڕووپۆشكردووه، له داهاتوو كاره‌كانمان فره‌وانتر ده‌كه‌ین و توێژینه‌وه‌ی وردتر ده‌كه‌ین، تا ته‌واوی جه‌سته‌ی رۆبۆته‌كان به‌و پێسته زیندووه و نزیك له واقیعه دابپۆشین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی