نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

پەیاما پیرۆزباهيا مەكتەبا سیاسى يا پارتی دیموكراتی كوردستان ب هه‌لكه‌فتا ساڵڤه‌گه‌ڕا دامه‌زڕاندنا بنگه‌هێ لالش

پەیاما پیرۆزباهيا مەكتەبا سیاسى يا پارتی دیموكراتی كوردستان ب هه‌لكه‌فتا ساڵڤه‌گه‌ڕا دامه‌زڕاندنا بنگه‌هێ لالش
بەبۆنەی (٣٠)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش

بەڕێز سەعید جردۆ سەرۆكی دەستەی باڵای بنكەی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتیی لالش

بەبۆنەی (٣٠)ەمین ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی رۆشنبیریی وكۆمەڵایەتیی لالش، پیرۆزباییەكی گەرم لە ئێوەی بەڕێز و دەستەی باڵا و سەرجەم ئەندامانی بنکەکەتان دەكەین و، هیوادارین ساڵی داهاتوو زیاتر برەو بە كار و بەرنامەکانتان بدەن بۆ پتر خزمەتكردنی كولتووری و ڕۆشنبیریی ڕەسەن، هەروەها هەنگاوی زیاتر بنێن بۆ پتەوكردن و بڵاوكردنەوەی گیانی برایەتی و لێبووردەیی و ئاشتەوایی لە نێوان پێكهاتە جیاجیاكانی كۆمەڵگای كوردستانی.

بنكەی لالش كە بەر لە (٣٠) ساڵ وەك یەكەم دەزگای ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی لەسەر دەستی دەستەبژێرێكی ڕۆشنبیرانی خوشک و برایانی کوردی ئێزدی دامەزرا، دەسكەوتێكی دیكە و دیاری بزووتنەوەی ڕزگاریخوازیی كوردستانە، کە دیاره ئەو هەنگاوەش دەرفەتێكی مێژوویی ڕەخساند بۆ گەشانەوە و ناساندن و بەرزڕاگرتنی ناسنامەی ئێزدیاتی.
بەو بۆنەیەوە جارێكی دیكە پاڵپشتیی پارتیمان، پارتی دیموكراتی كوردستان دووپات دەکەینەوە بۆ پاراستنی كولتووری ڕەسەنی کوردانی ئێزدی، هەروەها دابینكردنی ئارامی و سەقامگیری و برەودان بە پێشكەوتنی ڕۆشنبیری و كۆمەڵایەتی و پەرەپێدان و ئاوەدانكردنەوەی زێدی ئێزدیان.
جارێكی دیكە پیرۆز بێت ساڵوەگەڕی دامەزراندنی بنكەی ڕۆشنبیریی و كۆمەڵایەتیی لالش.

هەر سەرکەوتووبن.

مەكتەبی سیاسیی
پارتی دیموكراتی كوردستان
١٤ـی٥ـی٢٠٢٣

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi