ئازار 29, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

بەرپرسه‌كێ پارتی: ئاوارێن ئێزدی ل کەمپان دێ پشكداريێ د دەنگدانێ دا کەن

بەرپرسه‌كێ پارتی: ئاوارێن ئێزدی ل کەمپان دێ پشكداريێ د دەنگدانێ دا کەن
مووسڵ -KDP.info-

بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنی پارتی لە نەینەوا ئاشکرای کرد، سەرەڕای ھەندێک تێبینی لەسەر ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستکەوتی بۆ کورد ھەیە و، دەڵێت، ئاوارە ئێزدییەکان لەنێو کەمپەکان بەشداریی دەنگدان دەکەن.

مەناف حەسەن، بەرپرسی نووسینگەی ھەڵبژاردنی پارتی لە مووسڵ بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “ئێمە وەک پارتی لە مووسڵ پێشوازی لە ھەمواری یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەکەین، لەگەل ئەوەی ھەندێک خاڵ لەنێو پڕۆژەیاساکە جێگیر کراون بۆ کەرکووک و نەینەوا ھەنگاوی باشن، بەڵام ھێشتا تێبینیمان ھەیە لەسەر ھەندێ خاڵی ھەموارەکە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەستە بە ئاوارەکانەوە، چونکە ئەوەی پێمان گەیشتووە ئاوارەکان دەبێت بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان دەنگ بدەن و ناتوانن لەو شوێنەی ئاوارەن دەنگ بدەن، ئەوە بۆ پارێزگای نەینەوا ھەندێک زەحمەتە، لەبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاوارەمان ھەن لە دھۆک نیشتەجێن.”

بەرپرسەکەی پارتی دەشڵێت: “دەستکەوتێکی نێو ھەمواری یاسای ھەڵبژاردن کە پارتی زۆر پێداگریی لەسەر کرد دەنگی کوردانی ئاوارەی ئێزدییە، ژمارەیەکی زۆری دەنگدەری کوردی ئێزدی لەنێو کەمپەکانی دھۆکن و ئەوەیان لەبەرچاو گیراوە کە دەتوانن لە شوێنی خۆیان دەنگ بدەن.”

مەناف حەسەن ڕوونی کردەوە: “پارتی پێگەیەکی جەماوەریی بەھێزی لە مووسڵ ھەیە و لەگەڵ ھەموو تێبینیەکیش ئامادەین بۆ ھەڵبژاردن و ھەوڵ دەدەین ئالیەتێک بدۆزرێتەوە بۆ ئەوەی دەنگدەرانی ئاوارە بەر لە پرۆسەی ھەڵبژاردن بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان و بەشداریی دەنگدان بکەن، چونکە ڕۆژی دەنگدان ئاستەنگ بۆ دەنگدەران دروست دەکرێت و لە ھەڵبژاردنەکانی ڕابردوو ئەزموونمان ھەیە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi