ئازار 28, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

میرێ ئێزدییان: نێچیرڤان بارزانی ل سەرێ هەموو سەرکردان کار بۆ ڤه‌گەڕاندنا كچ و ژنێن ئێزدى كريه‌

میرێ ئێزدییان: نێچیرڤان بارزانی ل سەرێ هەموو سەرکردان کار بۆ ڤه‌گەڕاندنا كچ و ژنێن ئێزدى كريه‌

رووداو دیجیتاڵ

میر و سەرۆكی ئەنجوومەنی رووحانی باڵای کوردانی ئێزدی رایگەیاند، سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان لە سەرووی هەموویانەوە نێچیرڤان بارزانی کاری کردووە بۆ گەڕاندنەوەی زۆرێک لە ژن و کچەکانیان. دەشڵێت، “ئێستاش هەڕەشە لەسەر بوونمان، لەسەر خاکەکەمان هەیە و دۆزەکەمان بە سیاسی و ئەمنی کراوە.”

حازم تەحسین بەگ، میری ئێزدییان لە کاتی بەشداریکردن لە دیداری مێری کە تۆڕی میدیایی رووداو سپۆنسەری میدیایی دەکات رایگەیاند، “داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین وەبەرهێنان لە ژێرخانی ناوچە وێرانبووەکانمان بکات، لە فێرکردن و شیاندنەوەی گەنجەکانمان و تاوەکو بتوانن خزمەتی خەڵکی خۆیان و سەرجەم عێراق بکەن.”

میری ئێزدییان لەبارەی دۆخی دوای پرۆسەی رزگارکردنی عێراق دەڵێت، “لەژێر سێبەری ئەو رژێمە نوێیە چەندین کارەساتمان بینی کە لە خەیاڵی نەوەکانمان بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە. شار و گوندەکانمان وێران کران و تاوەکو ئێستاش بونیاد نەنراونەتەوە، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە کەسوکارەکانمان ئاوارەبوون لە دۆخێکی زۆر خراپدان، تاوەکو ئێستاش سەدان هەزار لە رۆڵەکانمان لە کچەکانمان لە کەمپەکان دەژین”.

دەقی گوتاری میر حازم تەحسین، میری ئێزدییان و سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای رووحانی ئێزدی:

ئایینی ئێزدی کۆنترین ئایینی ناوچەکەیە، رەگ و ریشەکەی بۆ پێش ئیسلام و مەسیحیەت دەگەڕێتەوە، ئایینێکە لەسەر بنەمای ئاشتی و پێکەوەژیان و خۆنەویستی بونیات نراوە. کۆمەڵگەی رەسەنی ئێزدی بە نەریت و کولتووری کۆنەوە رەگ و ریشەی لەم وڵاتەدا داکوتاوە، پێش ئەوەی ئیمپراتۆرییەتەکان بچنە ناویەوە.

ئێمە هیچ کاتێک مەترسیمان بۆسەر کەس و هیچ بیر و باوەڕێک دروست نەکردووە، بەڵام بەدرێژایی مێژوو رووبەڕووی 74 هەڵمەتی کۆمەڵکوژیی بووینەتەوە کە دوایینیان لەسەر دەستی رێکخراوی تیرۆریستی داعش بوو.

کاتێک رژێمی پێشوو گۆڕدرا و عێراق دەستوورێکی دیموکراسی پەسند کرد، خۆشحاڵ بووین کە سەردەمی نوێ پارێزگاری لە ئایین و کۆمەڵگەکەمان دەکات، بەڵام لەژێر سێبەری ئەو رژێمە نوێیە چەندین کارەساتمان بینی کە لە خەیاڵی نەوەکانمان بۆ هەتا هەتایە دەمێنێتەوە. شار و گوندەکانمان وێران کران و تاوەکو ئێستاش بونیاد نەنراونەتەوە، ژمارەیەکی یەکجار زۆر لە کەسوکارەکانمان ئاوارەبوون لە دۆخێکی زۆر خراپدان، تاوەکو ئێستاش سەدان هەزار لە رۆڵەکانمان لە کچەکانمان لە کەمپەکان دەژین. ژن و کچەکانمان تاوەکو ئێستر دیلن وەکو سەبایە، چاوەڕێی ئەوەین بە زیندووی و شەرفمەندانە بگەڕێنەوە ناو خێزانەکانیان.

سەرکردەکانی هەرێمی کوردستان، لە سەرووی هەموویانەوە بەڕێز نێچیرڤان بارزانی کاری کردووە بۆ گەڕانەوەی زۆرێک لە ژن و کچەکانمان، بەڵام هێشتا پێویستی بەوەیە کاری زیاتری لەگەڵ بکرێت.

ئابوورییان لەنێوبردین کە بە پلەی یەکەم پشت بە کشتوکاڵ دەبەسترا، هیچ پشتگیرییەک بۆ ئەوە کەرتە نەکراوە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە چالاک بکرێتەوە.

زۆرێک لە خێزانەکانمان ناچار بە ئاوارەبوون کران و تاوەکو ئێستاش پرۆسەکە بەردەوامە، ئێستاش هەڕەشە لەسەر بوونمان لەسەر خاکەکەمان هەیە. دۆزەکەمان بە سیاسی و ئەمنی کراوە، هەروەها دەستوەردان لەلایەن هێزە حکومی و ناحکومییەکانەوە هەیە، چ هێزی خۆجێیی و هەرێمی و نێودەوڵەتی، شنگال باشترین نموونەیە لەوبارەیەوە.

داوا لە سەرکردە و دروستکەرانی بڕیار لە پارێزگای نەینەوا، بەغدا، هەولێر، وڵاتانی دراوسێ و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین، خاوەنداریەتی لە دۆزەکەمان بکەن لە پێناوی چارەسەرکردنی، چونکە دۆزی ئێمە ئیدی دۆزێکی ناوخۆیی نییە.

داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین وەبەرهێنان لە ژێرخانی ناوچە وێرانبووەکانمان بکات، لە فێرکردن و شیاندنەوەی گەنجەکانمان و تاوەکو بتوانن خزمەتی خەڵکی خۆیان و سەرجەم عێراق بکەن. کار لەسەر پاراستنی ناسنامەی ئێزدی و ئایینی ئێزدی و مافی ئێزدییەکان بکرێت وەکو هاووڵاتییەکی پلە یەک. هەروەها رێگری لە رووداوی هەڵمەتی کۆمەڵکوژی لە داهاتوودا بکرێت، بە دەرچوواندنی یاسای تووند و پاشان جێبەجێکردنی و جێگیرکردنی لە دەستووری عێراق.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi