نیسان 20, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شنگال؛ شەرێ دناڤبه‌را سوپايێ عێراقێ و یەبەشێ زیان گه‌هانديه‌ سەدان خانيان و نه‌هاتينه‌ قه‌ره‌بووكرن

شنگال؛ شەرێ دناڤبه‌را سوپايێ عێراقێ و یەبەشێ زیان گه‌هانديه‌ سەدان خانيان و نه‌هاتينه‌ قه‌ره‌بووكرن

رووداو – شنگال

بەهۆی شەڕی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە لە ناحیەی سنوونێی شنگال زیان بەر سەتان خانوو کەوتووە و خاوەنی خانووەکان داوای قەرەبووکردنەوە دەکەن، بەڕێوەبەری ناحیەی سنوونێش دەڵێت، تاوەکو ئێستا هیچ کەسێک لێی نەپرسیوینەتەوە و نەهاتوون بەدەم داوای زیانلێکەوتووانەوە بۆئەوەی قەرەبوویان بکەنەوە.

حەسەن ئیسماعیل یەکێکە لەو کەسانەی کە لە ناحیەی سنونێ بەهۆی شەڕی نێوان سوپای عێراق و یەکینەکانی بەرخودانی شنگال – یەبەشە گولـلەی دۆشکە و ئاڕ پی جی بەر ماڵەکەی کەوتووە و تاوەکو ئێستا قەرەبوو نەکراوەتەوە. ئەو دەڵێت، چەندین ماڵی دیکە لە سنووری سنونێ وەکو ئەو زیانیان بەرکەوتووە و تاوەکو ئێستا قەرەبوو نەکراونەتەوە.

نزیکەی مانگێکە بەشێک لە خەڵکی شنگال خۆپێشاندان دەکەن و داوادەکەن هێزە سەربازییەکان لەناو شنگال دووربکەونەوە، یەکێک لە رێکخەرانی خۆپێشاندانەکان دەڵێت، دوای ئەو شەڕەی روویدا لە نێوان سوپای عێراق و یەبەشە هەستمان بەوەکرد کە روودانی شەڕ لە ناوچەی نیشتەجێبوون مەترسی گەورە بۆ سەر گیانی خەڵکی سڤیل دروستدەکات، بۆیە داوادەکەین هێزە سەربازییەکان لە شنگال بچنەدەرەوە.

بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ رایدەگەیێنێت، لە ئەنجامی شەڕی نێوان سوپای عێراق و یەبەشە، زیان بەر سەتان ماڵ کەوتووە، تاوەکو ئێستاش هیچ هەوڵێکی حکومی نییە بۆ قەرەبووکردنەوەیان.

خودێدا چوکێ، بەڕێوەبەری ناحیەی سنونێ بە وەکالەت دەڵێت، لە شەڕی نێوان سوپای عێراق و یەبەشەدا پێنج ماڵ بە چەکی قورس لێیان دراوە، سەتانی دیکەش گولـلەی کڵاشینکۆڤ و چەکی دیکەی سووکیان بەرکەوتووە، تاوەکو ئێستاش کەس لەو خەڵکە زیانلێکەوتووەی نەپرسیوەتەوە و قەرەبوو نەکراونەتەوە.

ئەنوەر میرزا، نووسەر دەڵێت، دوای دروستبوونی شەڕ لە ناوچەکەیان داوایان کردووە هێزە شەڕکەرەکان لەگەڵ هەموو هێزەکانی دیکەی نێو شوێنەکانی نیشتەجێبوون بچنە دەرەوە و بچنە خاڵە سنوورییەکان، تەنیا پۆلیسی فیدراڵی و ئاسایشی نیشتمانی لە ناوچەکەیان بمێننەوە.

رۆژی 2ی ئایاری 2022 جارێکی دیکە گرژی لەنێوان یەکینەکانی بەرخودانی شنگال – یەبەشە و سوپای عێراق لە سنووری شنگال دروستبوو؛ شەڕەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون دروستبوو و تێیدا چەکی قورس بەکارهات، بەو هۆیەشەوە زیاتر لە هەزار و 700 خێزان ئاوارە بوون و روویان لە سنووری پارێزگای دهۆک کرد.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi