نیسان 19, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

قوتابیێن ژ شنگالێ ئاوارە بووینە دهۆکێ دێ ئەزموونان کەن

قوتابیێن ژ شنگالێ ئاوارە بووینە دهۆکێ دێ ئەزموونان کەن

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق قسەیان کردووە بۆ ئەوەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵی قوتابییانی ئاوارەی شنگال نەفەوتێت، دەشڵێت، “قوتابییان دەتوانن لە قوتابخانەی نێو کەمپەکان و ئەوانەشی لە دەرەوەی کەمپەکانن، لە نزیکترین قوتابخانەدا تاقیکردنەوە بکەن.”

رۆژی پێنجشەممە 05-05-2022، وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، “ئەو قوتابییانەی سەر بە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانن و ئێستا لەگەڵ خێزانەکانیان روویان لە پارێزگای دهۆک کردووە وە لە کەمپەکان یان دەرەوەی کەمپەکان نیشتەجێن، دەتوانن لە قوتابخانەی ناو کەمپەکان و ئەوانەی دەرەوەی کەمپەکانیش لە نزیکترین قوتابخانە خۆیان تۆمار بکەن و تاقیکردنەوەکانیان ئەنجام بدەن.”

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، نمرەی قوتابییەکان لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی دهۆکەوە دەچێتەوە قوتابخانەکانی خۆیان، هەروەها ئەو قوتابییانەی کە بەهۆی دۆخی ئێستایان ئامادەسازنین بۆ تاقیکردنەوە، “دەسەڵاتی تەواو دەدەین بە بەڕێز بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک لە کاتێکی دیکەی گونجاو تاقیکردنەوەیان بۆ ئەنجامبدەن بە جۆرێک هیچ قوتابییەک لەو قوتابییانە نابێت مافیان بفەوتێت بەهۆی جێهێشتنی شوێنی نیشتەجێبوونی خۆیانەوە.”

رۆژی یەکشەممە 1ـی ئایار لە سنووری شنگال شەڕ و ئاڵۆزی لەنێوان هێزەکانی بەرخۆدانی شنگال و سوپای عێراقی دروستبوو، شەڕی نێوان یەبەشە و سوپای عێراق دوای تەواوبوونی ئەو وادەیە هات کە سوپای عێراق بۆ دەرچوونی هێزەکانی نزیکی پەکەکە لە شنگال داینابوو.

رۆژی چوارشەممە 04-05-2022، د. عەلی تەتەر، پارێزگاری دهۆک رایگەیاند، “بەهۆی ئەو شەڕ و ئاڵۆزییانەی کە لە دەڤەری شنگال روویانداوە، نزیکەی هەزار و 700 خێزان گەیشتوونەتە پارێزگای دهۆک کە ژمارەیان زیاتر لە 10 هەزار کەسە.”

د. ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی عێراق قسەیکردووە و داوای لێکردووە کە رێکاری گونجاو بۆ ئەو قوتابییانە بگرنە بەر کە سەر بە پەروەردەی حکومەتی عێراقن، دەشڵێت، “داوام لێکردووە کە مافی ئەو قوتابییانە پارێزراوبێت.”

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا، وەزیری پەروەردەی حکومەتی عێراق بەڵێنیداوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی نەینەوا رادەسپێرن هاوشێوەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان هەنگاو بنێن و تیمێکی کارکردن دروست بکەن بۆ ئەو بابەتە و دڵنیایی دا کە هەموو رێکارێکی گونجاو دەگرنە بەر بۆ ئەوەی مافی ئەو قوتابییانە نەفەوتێت.

حوسێن کەلاری، بەڕێوەبەری گشتیی ناوەندی هاوبەشی هاوئاهەنگیی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی پێوەکردووە و پێیڕاگەیاندووە کە هاوئاهەنگییان لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی عێراق کردووە، بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی قوتابییە ئاوارەکانی شنگال، کە بەمدواییە ئاوارە بوون، نەفەوتێن.

دوای هێرشەکانی 16ـی ئۆکتۆبەر، سوپای عێراق، پۆلیسی فیدراڵ، ئاسایشی نیشتمانی، حەشدی شەعبی، یەبەشە و ئاسایشی ئێزیدخان چوونە نێو شنگال، ئەو هێزە جیاوازانە بڕیار و جووڵەکانیشیان جیاوازن، ئەوەش ئاڵۆزی و شەڕی لە ناوچەکە زیادکردووە.

بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی کۆچ و کۆچبەران و وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە دهۆک، لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو ئێستا 27 هەزار خێزان لەنێون کەمپەکان و 37 هەزار و 800 کەسیش لە دەرەوەی کەمپەکانی سنووری پارێزگای دهۆک نیشتەجێبوون، ئەو ئاوارانە بەهۆی دۆخی ناسەقامگیری شنگالەوە ئاوارەی سنوورەکە بوونە و ناوچەکانیان جێهێشتووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi