نیسان 25, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

یوئێن داخوازا رێککەفتنا هەولێر و بەغدا لسەر شنگال دکت

یوئێن داخوازا رێککەفتنا هەولێر و بەغدا لسەر شنگال دکت
رووداو دیجیتاڵ
نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگەیاند پێویستە بەغدا و هەولێر بۆ خزمەتکردنی کوردی ئێزدی و شنگال رێکبکەون.

جینین بلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق بەبۆنەی شەش ساڵەی پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند “ئەوەی وادەکات گەشبینبم پێداگیری ژمارەیەکی زۆری ئێزدییانە، کە هەوڵ بۆ ئازادی و دادپەروەری بۆ کۆمەڵگەی خۆیان دەدەن، نەهامەتی ئەوان هێشتا کۆتایی نەهاتووە، هێشتا خەڵکی شنگال دەناڵێنن، بەهۆی نەبوونی ئاسایش و خزمەتگوزاریی پێویست و نەبوونی کارگێڕییەکی یەکگرتوو لە ناوچەکەیان”.

جینین بلاسخارت دەپرسێ “بۆچی دەبێ ئەوان هێشتا باج بدەن؟ ئێمە زۆر باش دەزانین چارەسەری درێژخایەن بەردەستە، بۆیە داوا لە هەردوو حکومەت لە بەغدا و هەولێر دەکەم خێرا و بەبێ دواکەوتن ئەو بابەتە چارە بکەن و رێکبکەون”.

نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دەڵێت کارگێڕی و دەسەڵاتی جێگیر و دامەزراوەکانی ئاسایش بناغەی یەکلاکەرەوەن بۆ کۆمەڵگە بۆ بونیادنانەوە و گەشەکردن. هەروەها دەڵێت: “ئێمە قەرزاری قوربانیانی سڤیلین، قەرزاری ئاوارەکانین، قەرزارین، چونکە هەستی هاوبەشی مرۆییمان هەیە”.

ئەمڕۆ شەش ساڵ بەسەر پەلاماری چەکدارانی داعش بۆ سەر قەزای شنگال و دەوربەریدا تێدەپەڕێت شنگالدا تێدەپەڕێت. سەرەڕای کوژرانی سەدان و دەربەدەربوونی هەزاران کوردی ئێزدی، هەزاران ئافرەت و منداڵی کوردی ئێزدی لە لایەن داعشەوە شوێنبزرکران.

تائێستا لە کۆی 550 هەزار کوردی ئێزدی لە باشووری کوردستان، 360 هەزاریان ئاوارەن و 100 هەزاریشیان روویان لە هەندەران کردووە و تەنیا 20%ی خەڵک گەڕاونەتەوە شنگال، کە زۆرینەیان لە 14 کەمپی سنووری دهۆک نیشتەجێن.

خەیری بۆزانی، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری ئێزدییان لە وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێمی کوردستان بە تۆری میدیایی رووداوی رایگەیاند: “لە 3-8-2014 تاوەکو 29-07-2020 لە کۆی 6417 کوردی ئێزدی رفێندراو لە لایەن داعشەوە، 3530 کەسیان رزگار کراون و 2887 ئێزدی لە دەستی داعشدا ماون، یان هیچ شتێک لەبارەی چارەنووسیانەوە نازانرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi