ئاوارێن ڤهدگهرنه شنگال كێشا ئاڤ و كارهبێ ههيه
رووداو دیجیتاڵ
بەشی هەرە زۆری ئاوارە گەڕاوەکانی قەزای شنگال و دەوروبەری کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانیان هەیە بە دیاریکراویش کێشەی نەبوونی ئاو و کارەبایان هەیە، گرفتی بەردەم ئەو خێزانە گەڕاوانەش لە کاتێکدایە لە ماوەی تەنها مانگێکدا دوو هەزار و 500 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
دوای نزیکەی شەش ساڵ بەشێکی زۆر لە کوردانی ئێزدی نیشتەجێی کەمپەکانی باشووی کوردستان گەڕانەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان لە شنگال و دەوروبەری، بەڵام ئەو خێزانانە کێشەی نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکی ژیانیان هەیە.
ژمارەی ئەو خێزانانەی لە ماوەی مانگی رابردوو گەڕاونەتەوە، بەپێی ئامارەکانی ئیدارەی بەڕێوەبردنی قەزای شنگال، لە ماوەی مانگێکدا دوو هەزار و 500 خێزان گەڕاونەتەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
یەکێک لەخێزانە گەڕاوەکانی شنگال قسەی بۆ رووداو کرد و باس لە کێشە و گرفتەکانیان دەکات، دەڵێت: “ماوەی چەند رۆژێک دەبێت گەڕاوینەتەوە شنگال، بەڵام بەهۆی نەبوونی ئاو و کارەبا نەمانتوانیوە کەلوپەلەکانمان ببەینە ژوورەوە. نرخی یەک تانکی ئاویش لەنێوان 10 بۆ 15 هەزار دینارە، بۆیە ئەگەر ئاو و کارەبامان نەبێت ناتوانین هیچ بکەین”.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، باشووری شنگالیش کێشەی تەندروستی هەیە بە تایبەتی لە ناحیەی گرعزێر و گوندەکانی دەوروبەری. تاوەکو ئێستا نزیکەی 300 خانەوادە گەڕاونەتەوە ناحیەی گرعزێر و گوندەکانی دەوروبەری، بەڵام تاوەکو ئێستا نەخۆشخانەی ناحیەی گرعزێر نەکراوەتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی