وه‌كیلێ میرێ ئێزدیان وه‌غه‌را داويێ كر
K24 – دهۆك:
ئه‌مڕۆ میر كامیران خه‌یری به‌گ، وه‌كیلی میرحازم ته‌حسین به‌گ بۆ كاروباری ئاینی، كۆچی دوایی كرد.
میر كامیران له نه‌خۆشخانه‌ی شێخان و به هۆی نه‌خۆشییه‌وه كۆچی دوایی كرد.
ناوبراو ماوه‌ی سێ مانگ بوو له ئه‌ڵمانیاوه گه‌ڕابوه‌وه بۆ هه‌رێمی كوردستان و به هۆی تێكچوونی باری ته‌ندروستییه‌وه له نه‌خۆشخانه‌ی شێخان له ژێر چاودێری پزیشكیدا بوو.
میر کامیران، لە دایکبووی ساڵی 1955 ە لە ناحییەی باعەدرێ و دەرچووی کولیژی ماف بوو لە زانکۆی عەین شەمس لە قاهیرە لە ساڵی 1979.
تا ساڵی 1995 ئیشی پارێزەری دەکرد. لە دژی رژێمی بەعس بوو و لە هەرێمی كوردستان نیشته‌جێ بوو، تا رووخانی به‌عس له 2003، گه‌ڕایه‌وه زێدی خۆی.
دوای رووخانی به‌عس، له‌سه‌ر لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان كرایه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نیشتمانی كاتی عێراق و یه‌كه‌م كوردی ئێزدی بوو له‌و كۆمه‌ڵه‌یه.
هه‌روه‌ها به‌شدار بوو له پرۆسه‌ی داڕشتنی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق و له‌و لیژنه‌یه‌دا بڕیارده‌ری به‌ندی دووه‌می تایبه‌ت به مافی پێكهاته‌كان و به پشتیوانی سه‌رۆك بارزانی ناوی ئاینی ئێزدی خرایه ده‌ستووری عێراق، كه له 2005دا به به‌شداری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان له راپرسییه‌كدا به زۆرینه‌ی ده‌نگی %80ی هاووڵاتیان په‌سندكرا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی