نیسان 30, 2024

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزیرێ دارایی: لگەڵ بەغدا ل سەر پشكا بودجەيا هەرێما کوردستانێ رێککەفتین

وەزیرێ دارایی: لگەڵ بەغدا ل سەر پشكا بودجەيا هەرێما کوردستانێ رێککەفتین

رووداو دیجیتاڵ

وەزیری دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتوونەتە رێککەوتن. پەرلەمانتارێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت، “هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیران رەشنووسی بودجە رەوانەی پەرلەمان دەکات.”

رۆژی دووشەممە، 6-3-2023، ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق رایگەیاند، “لەچوارچێوەی بڕیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ سفرکردنەوەی کێشەکان لەگەڵ بەغدا، ئەوپەڕی نەرمیمان نواندووە و لەسەر بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان گەیشتوینەتە رێککەوتن و دوا داڕشتنی بەندەکانی لەلایەن هەردوولاوە تەواوبووە بە ئاگاداری و چاودێری سەرۆکوەزیرانی عێراق و سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان. ئومێدەوارین بە زووترین کات بگاتە پەرلەمانی عێراق بۆ پەسندکردنی.”

ئاوات شێخ جەناب باسی رێکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کرد و روونیکردووەتەوە، “رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و کۆکردنەوەیان لە ژێر چەتری وەزارەتدا، قۆناخی باشی بڕیوە و ئەوەی پەیوەستە بە وەزارەتی داراییەوە هەموو کارئاسانییەکمان بۆ ئەو پرۆسەیە کردووە و بەردەوامیش دەبین.”

ئەو قسانەی وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی کۆبوونەوەی لەگەڵ شاندێکی کۆنسوڵخانەی ئەمریکا بوو لە هەولێر کە رۆژی دووشەممە 6-3-2023، سەردانی وەزارەتەکەیان کردبوو. بەپێی راگەیێندراوی وەزارەتی دارایی و ئابووری، شاندەکە پێکهاتبوون لە زەهرا بێل، کۆنسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەولێر بە وەکالەت، دێڤد کودێل، بەرپرسی بەشی سیاسی و ئابووری، جوشوا لویس، کارمەندی سیاسی، ڤەهێل ئامێدی پسپۆڕی ئابووری و وزە لە کۆنسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر.

بەپێی راگەیێندراوەکەی وەزارەتی دارایی، زەهرا بێل “ستایشی رۆڵی شاندی هەرێمی کوردستانی لە بەرەوپێشچونی هەنگاوەکانیان بۆ رێککەوتن لەگەڵ حکومەتی عێراق لەسەر بودجە و دۆسیەی نەوت و گاز کردووە، هاوکات دەستخۆشی لە بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی دارایی کردووە بۆ یەکخستنەوە و رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان.”

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، وەک لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، “باس لە کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان کرا و تیشک خرایە سەر کەمی داهات لە سنووری پارێزگای سلێمانی، لەو رووەشەوە وەزیری دارایی ئەو هەنگاوانەی بۆ شاندی میوان روونکردەوە کە بەمەبەستی رێکخستنەوە و زیادکردنی داهاتی پارێزگاکە گرتوویانەتە بەر.”

لە دیدارەکەدا وەزیری دارایی “ستایشی رۆڵی ئەمریکای کردووە بۆ هەوڵەکانیان بۆ لێکنزیکردنەوەی هەرێمی کوردستان و عێراق و داواشی کردووە رۆڵی زیاتر ببینن لە چارەسەرکردنی کێشە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.”

رۆژی دووشەممە 6-3-2023، نەرمین مەعرووف، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەبارەی پێشهاتە نوێیەکانی رەشنووسی بودجەی ساڵی 2023ـی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “بەپێی زانیارییەکان رۆژی سێشەممە رەشنووسی بودجەی عێراق ناخرێتە بەرنامەی کارەوە، چونکە پێشتر دەبێت رێککەوتن هەبێت، بۆیە پێشبینی دەکرێت بۆ هەفتەی داهاتوو ئەنجوومەنی وەزیران پەسندی بکات و دواتر بۆ پەرلەمانی بنێرێت.”

وەک نەرمین مەعرووف دەڵێت، “بەپێی رەشنووسەکە بودجەی ساڵی 2023 لەنێوان 190 بۆ 200 تریلیۆن دینار دەبێت و بەپێی زانیارییەکان رێککەوتن لەنێوان هەولێر و بەغدا کراوە لەسەر ئەوەی پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی 2023 رێژەی 12.6٪ بێت.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi