مه‌سرور بارزانی: په‌كه‌كه و میلیشیا رێگرن ل هه‌مبه‌ر جێبه‌جێنه‌كرنا رێككه‌فتنا شنگالێ
K24 – هه‌ولێر:
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، په‌كه‌كه و میلیشیاكان له شنگالن و ئه‌وان هۆكاری جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگالن. ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك سازش له ماف و خاكی شنگال ناكه‌ین و ده‌بێت خه‌ڵكی شنگال به سه‌ربڵندی بگه‌ڕێنه‌وه ناوچه‌كه‌یان.
له تویتێكدا، كه له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت له وه‌ڵامی پرسیاری گه‌نجێكی شنگالیدا له باره‌ی رێككه‌وتنی شنگال و ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی ناوچه‌كه و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان رایگه‌یاند، “ئێمه رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵی هه‌یه بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال، كێشه ئه‌وه‌یه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا له شنگاله، ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی فیدراڵی نییه و ته‌حه‌ددای ده‌سه‌ڵاتی فیدراڵی ده‌كه‌ن”.
گوتیشی: “گرووپی میلیشیا و په‌كه‌كه له‌وێن، یه‌كێك له هۆكاره‌كانی جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال بوونی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته نایاساییه‌یه كه له شنگال هه‌یه و نایه‌وێت ئه‌و رێككه‌وتنه جێبه‌جێ بكرێت”.
هه‌روه‌ها گوتی: “ئێمه به هیچ شێوه‌یه‌ك واز له خاك و مافی خه‌ڵكی شنگال ناهێنین و ده‌بێت ئه‌و خه‌ڵكه به سه‌ربڵندی بگه‌ڕێته‌وه شنگال”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا 500 پێشمه‌رگه له رێی رزگاركردنی شنگال شه‌هید بوونه و له‌و باره‌یه‌وه گوتی: “ئه‌و كاره‌ساته‌ی به‌سه‌ر شنگالدا هات، زۆر پێمان ناخۆش بووه و 500 پێشمه‌رگه شه‌هید بوون، تا شنگال رزگار كرایه‌وه”.
هه‌روه‌ها گوتی: “دوای ئه‌وه‌ش 16ی ئۆكتۆبه‌ر روویدا، خه‌ڵكی ئه‌وێ خۆیان به ئێمه‌یان وت نامانه‌وێت جارێكی دیكه شه‌ڕ له ناوچه‌كه درووست بێت. به‌س مانای ئه‌وه نییه ئه‌و ره‌وشه له شنگال به‌رده‌وام بێت و ده‌بێت خه‌ڵكی شنگال به سه‌ربه‌رزی بگه‌ڕێنه‌وه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی وته‌كانیدا، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌رنجی بۆ ئه‌وه راكێشا، كه “به‌ڵێنی زۆریش دراوه بۆ هاوكاریكردنی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال”. روونیشیكرده‌وه، “هه‌نگاوی یه‌كه‌م گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه و خه‌ڵكی شنگال و ئیداره‌ی شه‌رعی و یاساییه، ئه‌وه‌ش جارێ ئێمه چاوه‌ڕێین بزانین حكومه‌تی عێراق چی ده‌كات”.
شنگال له به‌ره‌به‌یانی (3ی ئاب/ ئۆگستی 2014) له لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیر كرا و هه‌زاران ئێزدی كه‌وتنه ده‌ست داعش و ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ناوچه‌كه‌ش ئاواره بوون و دواتر له (13ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015) به فه‌رمانده‌یی و سه‌ركردایه‌تی راسته‌وخۆی سه‌رۆك بارزانی پرۆسه‌ی رزگاركردنی شنگال ده‌ستیپێكرد و توانرا له ماوه‌ی 24 كاتژمێردا كۆتایی به داگیركاری داعش له ناوچه‌كه بهێنرێت و له‌و ئۆپراسیۆنه‌دا 7 هه‌زار و 500 پێشمه‌رگه به‌شدار بوون.
لەپێناو ئاساییکردنەوەی بارودۆخی شنگال، له (9ی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ری 2020) رێككەوتن لە نێوان حکومەتی ھەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق واژووكرا، بەڵام تا ئێستا بەھۆی پەکەکە و حەشدی شەعبی و گرووپە میلیشیاکان ئەو رێکكەوتنە بەكردەیی جێبەجێنەکراوە.
له (6ی ئاب/ ئۆگستی 2021)دا، وەزارەتی بەرگری ئەمه‌ریکا لە راپۆرتێک‌دا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی باسی پەیوەندییه‌كانی پەکەکە و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی لە شنگال كردبوو و تێیدا دووپاتیكردبوویهوه، كه پەکەکە رێگرە لەبەردەم جێبەجێکردنی رێککەوتنی شنگال، کە باشترین چارەسەرە بۆ کۆتاییهاتنی کێشەکان و ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچەکە.
هه‌روه‌ها بە بەڵگەوە بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی روونکردووتەوە، كه لەنێوان پەکەکە و میلیشیا شیعەکان لە شنگال و دەوروبەری پەیوەندییەکی توند و تۆڵ هەیە. بەشێوەیەك میلیشیا شیعەکان خۆیان کردووە بە قەڵغانێکی سیاسی و پەکەکەیان لەژێر ناوی خۆیاندا شاردووەتەوە، بەمەش لە پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر بە رێککەوتنی شنگالیش بەردەوامن.
له نوێترین پێشهاتیشدا، ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی په‌كه‌كه له شنگال رێگه‌یان له كاروانی بانگه‌شه‌ی كاندیدانی پارتی دیموكراتی كوردستان گرت، تا له شنگال هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عێراق بكه‌ن، كه بڕیاره له 10ی ئه‌م مانگه به‌ڕێوه بچێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی