شبكة لالش الاعلامية

عێراق بۆ کێشەی بێکاری داوای هاوکاری لە ئەڵمانیا دەکات

عێراق بۆ کێشەی بێکاری داوای هاوکاری لە ئەڵمانیا دەکات

K24 – هه‌ولێر:

 وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند، پێشنیارێک پێشکەش بە مارتن بیگەر باڵیۆزی ئەڵمانیا لە بەغدا کراوە، بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموونەکان لە نێوان هەردوو وڵات و واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکتێگەیشتن بە مەبەستی دامەزراندنی ناوەندی ڕاهێنانی ئەڵمانی لە عێراق.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ئامانجی سەنتەرەكان فێركردنی لاوانە بەمەبەستی دۆزینەوەی دەرفەتی کار , هەروەها میکانیزمێک هەیە بۆ ناونوسین لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری ڕاهێنان لە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و مەرج و تایبەتمەندی هەیە بەپێی لێهاتووییە پێویستەکان”.

پێشتر حکومەتی عێراقی ئاشکرای کردبوو کە رێژەی بێکاری لە عێراقدا گەیشتووەتە ١٣،٨٪ ،کە دەکاتە نزیکەی ٤ ملیۆن بێکار، زیاتر لە ١١ ملیۆن عێراقی لە ژێر هێڵی هەژاریدان و بەپێی دوایین ئاماری بانکی نێودەوڵەتی رێژەی بێکاری لەنێو گەنجانی عێراقدا گەیشتووەتە 36٪ واتا لە هەر سێ گەنج، گەنجێک بێکارە.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌ولێر.. كه‌مپه‌كا نوو یا ئاواره‌یان دێ هێته‌ چێكرن

Lalish Duhok

مەسروور بارزانی دێ زەنگا سالا نوو يا خووندنێ لێ‌ دەت

Lalish Duhok

شانده‌كێ حکوومەتا  ھەرێما کوردستانێ دێ سەره‌دانا بەغدا كت

Lalish Duhok