پارێزگارێ نه‌ینه‌وا: پێویسته رێگرى ل ئاراسته‌كرنا مووشه‌كان ل رۆژهه‌لاتێ مووسلێ بۆ هه‌ولێرێ بێته كرن
K24 – هه‌ولێر:
مسته‌فا كازمی، سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراقی ئیتیحادی سه‌ردانی شاری مووسڵی كرد و له‌گه‌ڵ پارێزگار و به‌رپرسانی باڵای پارێزگای نه‌ینه‌وا كۆبوه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، پارێزگاری نه‌ینه‌وا، نه‌جم جبووری ره‌خنه‌ی له ئه‌دای هێزه ئه‌منییه‌كان گرت و رایگه‌یاند، نابێت چیدیكه رێگه بدرێت له ناوچه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی مووسڵه‌وه، شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان بكرێته ئامانج.
له‌و باره‌یه‌وه، شێروان دووبردانی، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا، ئێمه و پارێزگاری نه‌ینه‌وا داوامان كرد، چیدیكه له نه‌ینه‌واوه په‌لاماری هه‌ولێر نه‌درێت و رێگه به‌و گرووپه تیرۆریستیانه نه‌درێت، په‌لاماری مووشه‌كی بكه‌نه سه‌ر هه‌ولێر و ئه‌مه دوو ساڵه مووسڵ ره‌وشی سه‌قامگیره و نامانه‌وێت ئه‌و ره‌وشه تێكبچێت.
وتیشی: له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ریه‌ك له پارێزگار و وه‌عد قه‌دۆ رووبه‌ڕووی یه‌ك بوونه‌وه و وه‌عد قه‌دۆ تۆمه‌تی ئاراسته‌ی پارێزگاری نه‌ینه‌وا كرد و به‌وه تۆمه‌تباری كرد، كه ره‌وشی نه‌ینه‌وای شێواندووه.
هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نووس، زیاد ئه‌لسنجری، له باره‌ی ناوه‌ڕۆكی كۆبوونه‌وه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا مشت‌ومڕ له نێوان پارێزگار و ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران، “وه‌عد قه‌دۆ”ی تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی ده‌ستی له پشت په‌لاماره‌كانه‌وه هه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی