حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ژڤانێ هنارتنا 200 ملیار دینارێن دی بۆ هەرێما کوردستانێ هاته‌ دیاركرن

ژڤانێ هنارتنا 200 ملیار دینارێن دی بۆ هەرێما کوردستانێ هاته‌ دیاركرن

باسنيوز:

بەرپرسێکی نوێنەرایەتیى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغدا، چەند زانیارییەک لەبارەی ناردنی 200 ملیار دینارەکە دەخاتە ڕوو.

بەپێی زانیارییەکانی (باسنیوز)، لە دوایین کۆبوونەوەی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی کوردستان داوە و چاوەڕوان دەکرێت دوای پشووی جەژن ڕێکارەکانی ناردنی پارەکە تەواو بکرێن.

بەختیار حاجى، بەڕێوەبەرى گشتیى کاروبارى پەیوەندییەکان و بەدواداچوون لە نوێنەرایەتیى حکوومەتى هەرێمی کوردستان لە بەغدا، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: “لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا، ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق ڕەزامەندیی لەسەر ناردنی 200 ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێمی کوردستان داوە”.

دوای ئەوەی ئەمساڵ هیچ بڕە پارەیەکی نەنارد، ڕۆژی 27ی3ی 2022، حکوومەتی عێراق 200 ملیار دیناری بۆ هەرێمی کوردستان ڕەوانە کرد.

سەبارەت بەوەی کەی پارەکە دەنێردرێ، بەختیار حاجى، گوتی: “وەکو پێشووتر، ناردنی 200 ملیارەکە ڕێکاری خۆی هەیە، ڕێکارەکان تەواو بن دەنێردرێ”.

بەپێی ڕێككەوتنی نێوان هەردوو حكوومەتی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدراڵ، لەسەر یاسای بودجەی 2021ی عێراق، پێویستە مانگانە بڕی 200 ملیار دینار وەك بەشەبودجەی هەرێمی كوردستان، دوای لێبڕینی داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە، بۆ هەرێمی كوردستان بنێردرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi