وەزارەتا چاندنێ: تايا خوونبەربوونێ ل هەرێما کوردستانێ نههاتيه تۆماركرن
باسنيوز:
بەرپرسێكی وەزارەتی كشتوكاڵ زانیاری لەبارەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ئاشكرا دەكات و دەڵێت: دەرمانی تایبەت دابەش دەكرێت.رابەر محهمهد، بەڕێوەبەری گشتی سامانی ئاژەڵ و ڤێتێرنەری، لە وەزارەتی كشتوكاڵ رایگەیاند: “هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان دڵنیا دەکەینەوە، هیچ حاڵەتێکی نەخۆشی تای خوێن بەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆمار نەکراوە”.
ئاماژەی بەوەش دا، ژوورێکی عەمەلیات پێک هێندراوە بۆ رووبەروبوونەوەی نەخۆشیەکە، گوتیشی: “لە چەند ڕۆژی داهاتوو دەرمانی تایبەت بەروبەڕووبوونەوەی نەخۆشییەکە بەسەر خاوەن ئاژەڵەکان دابەشدەکرێت”.
شایانی باسە دوێنێ پارێزگای هەولێر بۆ رێگەگرتن لە مەترسییەکانی نەخۆشیی پەتای خوێنبەربوون چەند بڕیارێكی دەركرد كە بەم جۆرە بوون:
یەکەم/ بەهیچ شێوەیەک ڕێگا نادرێت ئاژەڵ لەدەرەوەی کوشتارگەکان بەبێ پشکنینی ڤێتەرنەری سەرببڕدرێت لەبەردەم دوکان و شەقامەماکان، ئەرکی قائیمقام و بەڕێوەبەری ناحییە و شارەوانی و لیژنەکانی تەندروستی و بازاڕە ڕێگری لەو کارە بکەن، هەرکەس و لایەنێک سەرپێچی بکات ڕێکاری توندی یاسایی لەبەرامبەردا بگیرێتەبەر.
دووەم/ بەهاوکاری یەکە کارگێڕیەکان دەست بکرێت بە هەڵمەتی شوشتن و ڕشاندنی ئاژەڵی خۆماڵی.
سێیەم/ لەلایەن هۆبەکانی ڤێتەرنەری و موختاری گوندەکان، هەموو ئەو هاوڵاتیانەی خاوەنی ئاژەڵ و کاری ئاژەڵداری دەکەن، ئاگادار بکرێنەوە لە ڕشاندنی ئاژەڵەکانیان بە دەرمانی دژە (قرنە).
چوارەم/ ڕشاندنی گۆڕەپان (مەیدان)ی ئاژەڵان بەگشتی.
پێنجەم/ خاوەنی کێڵگەکان و بازرگانانی ئاژەڵان، دەبێت لەسەر ئەرکی خۆیان پابەندبن بە ڕشاندنی ئاژەڵەکانیان بەسەرپەرشتی ڤێتەرنەری.
شەشەم/ دەبێت باخچەکانی ئاژەڵانی سنووری پارێزگای هەولێر، لەژێر سەرپەرشتی ڤێتەرنەری هەموو ئاژەڵەکانیان بشۆن و بڕشێنن.
حەوتەم/ هاتنی ئاژەڵ و گۆشت لەدەرەوەی شاری هەولێر بەبێ پشکنینی ڤێتەرنەری و پزیشکی، بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی