حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

كه‌سێن تووشی كۆڕۆنايێ بووين، تووشی ئازارێن پشت ئێشانێ‌ د‌بن‌؟

كه‌سێن تووشی كۆڕۆنايێ بووين، تووشی ئازارێن پشت ئێشانێ‌ د‌بن‌؟
كوردستان تى ڤى:
به‌پێی توێژینه‌وه‌كان ئازاری پشت له‌ نه‌خۆشانی كۆڕۆنادا له‌نێوان (15٪ بۆ 50٪) یه‌.

به‌شی خواره‌وه‌ی پشت زیاتر به‌هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌ هه‌وكراوه‌كان یان سایتۆكاینه‌كان له‌ ده‌وری دڕكه‌په‌تك و ده‌ماره‌ هه‌سته‌وه‌ره‌كان ڕووده‌دات.

هه‌ندێكجار ئازاری پشت و ئه‌ژنۆ به‌هۆی په‌رچه‌ كرداری جه‌سته‌وه‌یه‌.

به‌ڵام سه‌باره‌ت به‌ ئازاری ناوه‌ڕاستی پشت ، كه‌ ئازاره‌كه‌ی له‌ كه‌سێكه‌وه‌ بۆ كه‌سێكی تر ده‌گۆڕێت هه‌روه‌ها به‌پێی ڕێژه‌ی تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی (كۆڤید) ده‌گۆڕێت ، یان به‌هۆی تووندی په‌رچه‌كرداری جه‌سته‌ بۆ ڤایرۆسه‌كه‌ ؛ گرنگترین هۆكار به‌هۆی هه‌وكردنی سییه‌كانه‌.

هه‌ركات سییه‌كان تووشی هه‌وكردن بوون په‌رده‌ی ده‌وریان به‌هه‌مان شێوه‌ تووشی هه‌وكردن ده‌بن به‌مه‌ش ،

نه‌خۆشه‌كه‌ ئازاری سنگی ده‌بێت به‌تایبه‌تی به‌شی دواوه‌ ( نه‌خۆش هه‌ست به‌ ئازارێكی تیژ ده‌كات له‌ ناوه‌ڕاستی پشتی).

له‌به‌رئه‌وه‌ی په‌رده‌ی سییه‌كان یه‌كێكه‌ له‌ هه‌سته‌وه‌رترین ئه‌ندام بۆ ئازار به‌هۆی بوونی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ده‌مار له‌سه‌ر رووپۆشی په‌رده‌ی سییه‌كان !

هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌ ده‌ماره‌ی به‌شی خواره‌وه‌ی سییه‌كان سه‌پڵای ده‌كات بۆ “شان” یش دێت بۆیه‌ نه‌خۆشه‌كه‌ له‌گه‌ڵیدا زۆرجار هه‌ست به‌ ئازاری شانی ده‌كات.

ئه‌و نه‌خۆشانه‌ی كه‌وا زۆر داده‌نیشن یان له‌سه‌ر پشتیان پاڵ ده‌كه‌ون زیاتر هه‌وكردنه‌كه‌ به‌شی دواوه‌ و خواره‌وه‌ی سییه‌كان ده‌گرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی ڕێژه‌ی ئۆكسجین!!

په‌رده‌ی سییه‌كان ( ته‌نكترین په‌رده‌یه‌ و تیره‌كه‌ی نزیكه‌ی 6 مایكڕۆنه‌ ) ده‌وری هه‌موو ” سی” ده‌دات له‌ سه‌ره‌وه‌ و خواره‌وه‌ و پێشه‌وه‌ و دواوه‌ی سنگ.

ده‌توانن به‌ پشودان و جارجاره‌ له‌سه‌ر سنگ پاڵكه‌وتن یان به‌ ته‌نها وه‌رگرتنی پاڕاسیتامۆڵ ئازاره‌كه‌تان كه‌متر بێته‌وه‌.

هیوادارم پابه‌ندی ڕێنماییه‌كان بن و خۆتان و خانه‌واده‌كه‌تان له‌م شه‌پۆله‌ تازه‌یه‌ بپارێزن.

د. ره‌وه‌ند عه‌بدولڕه‌حمان عیسی دكتۆرا له‌ نه‌شته‌رگه‌ری سنگ و سییه‌كان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi