تشرینی یه‌كه‌م 15, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ یاسايا تاپۆکرنا خانيێن زێدەگاڤى پەسه‌ند کر

سەرۆکێ ھەرێما کوردستانێ یاسايا تاپۆکرنا خانيێن زێدەگاڤى پەسه‌ند کر

باسنيوز:

دوای پەسندکردنی تێبینییەکانی وەزارەتی شارەوانی و گه‌شتوگوزارى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، سەرەتای ئەم مانگە پەرلەمانی کوردستان یاسای خانووه‌ زێده‌ڕۆكانى پەسند کرد و ڕەوانەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانی کرد.

بەپێى زانیارییەکانی (باسنیوز)، کۆتایی ئه‌م مانگه‌، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، یاسای تاپۆکردنی خانووە زێدەڕۆکانی پەسند کردووە و بۆ بڵاوکردنەوە ڕەوانەی وەزارەتی دادی کردووە.

بەپێى دوایین ژمارەی ڕۆژنامەی وەقائعی کوردستان، ڕۆژی 24/12/2019، یاساکە لە رۆژنامەکە بڵاوکراوەتەوە.

دوای بڵاوکردنەوەی یاساکە، ڕێکارە یاساییەکان لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بۆ جێبەجێکردنی دەگیرێنە بەر.

بەپێى یاساکە، نزیکەی 300 ھەزار خانووی زێدەڕۆ لە ھەرێمی کوردستان تاپۆ دەکرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi