كاميرا مۆبایلا هواوی پی 40 خه‌یالییه
وشه:
زۆرێك له میدیاكانی تایبه‌ت به بواری ته‌كنه‌لۆجیا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڤێرژنی نوێی مۆبایلی هواوی P40 سه‌ره‌ڕای پێشكه‌وتووترین تایبه‌تمه‌ندی، به كامێرایه‌كی زۆر پێشكه‌وتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه، كه توانای وێنه‌گرتنی ده‌نگ و ڕه‌نگی زۆر به‌هێز و ناوازه ده‌بێت.
مینگ چی كو شرۆڤه‌كاری پرۆژه‌ی مۆبایله زیره‌كه‌كان له چین گوتی، كامێرای مۆبایلی پی 40 توانایه‌كی زۆر به‌هێز و نزیك له توانای بینینی ئاسایی مرۆڤی ده‌بێت، به‌شێوه‌یه‌كی زۆر سه‌رسوڕهێنه‌ر گرته‌كان تۆمار ده‌كات.
زیاتر گوتی، مۆبایله نوێكه ساڵی داهاتوو به فه‌رمی ده‌خرێته بازاڕه‌وه و به گوێره‌ی زانیاری و پێشبینییه‌كانیش كامێراكه‌ی توانایه‌كی خه‌یاڵی ده‌بێ، به تایبه‌تمه‌ندی نزیككردنه‌وه‌ی X10 ڤیدیۆ تۆمار ده‌كات، كه ئه‌مه‌یش هاوشێوه‌ی كامێرا تایبه‌ت و پێشكه‌وتووی كۆمپانیا به ناوبانگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كامێرایه.
له كۆتایی مانگی ئادار/مارس ده‌خرێته بازاڕه‌وه
سه‌رۆكی به‌شی هاورده‌كردن له كۆمپانیای هواوی ریچارد ی‌و له‌وباره‌وه جیا له‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌كی فه‌رمی نه‌خسته‌ڕوو، ته‌نیا ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند، كه مۆبایله‌كه سورپرایز دروست ده‌كات و له كۆتایی مانگی ئادار/مارس له پاریسی پایته‌ختی فڕه‌نسا به فه‌رمی ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
جێی باسه كۆمپانیای هواوی چینی سه‌ره‌ڕای ئه‌و شه‌ڕه ئابوورییه‌ی كه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له دژی به‌رپای كردووه، به‌ڵام به‌رده‌وامه له به‌رهه‌مهێنانی ئامێره پێشكه‌وتووه‌كان و بڕیاریشه ئه‌و مۆبایله نوێیه به سیسته‌می ویندۆز 10 كار بكات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی