مفايێن خوارنا قه‌یسی بزانه
كوردستان تى ڤى:
قه‌یسی سه‌ره‌تا له وڵاتی چین هه‌بووه دواتر له ته‌واوی جیهان گه‌شه‌ی كردووه، ئه‌م میوه‌یه جگه له تامه خۆش و نایابه‌كه‌ی سوودێكی زۆری هه‌یه له رووی ته‌ندروستییه‌وه بۆ مرۆڤ.
گرنگترین سووده‌كانی قه‌یسی بریتین له:
– بینایی چاوه‌كانت به‌هێز ده‌كات و ده‌یپارێزێت له كزبوون.
– ڕێژه‌ی خوێن به‌رزده‌كاته‌وه‌و به‌سووده بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه كه‌م خوێنن.
– ئاستی به‌رگری له‌ش به‌رز ده‌كاته‌وه له دژی نه‌خۆشییه‌كان.
– ئه‌گه‌ری تووشبوون به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه كه‌م ده‌كاته‌وه.
– به‌شێك له ئه‌ندامه‌كانی له‌ش چالاك ده‌كات وه‌ك جگه‌ر و گورچیله.
– دوورت ده‌خاته‌وه له خه‌م و كه‌ئابه‌و ماندووبوون.
– قژ به‌هێز ده‌كات و ده‌یگه‌شێنێته‌وه.
– چاره‌سه‌رێكی باشی نه‌خۆشی ئه‌نیمیایه و رێژه‌ی ئاسنی خوێن به‌رز ده‌كاته‌وه.
– كاره‌كانی ریخۆله و گه‌ده چالاك ده‌كات و له قه‌بزی ده‌تپارێزێت و كرداری هه‌رس خێرا ده‌كات.
– قه‌یسی یارمه‌تی پێست ده‌دات كه تووشی قلێشان و چرچ و لۆچی نه‌بێت، چونكه بڕێكی زۆر ڤیتامین (A) تێدایه ده‌توانێت بیهارێت وه‌ك هه‌ویرێك بیده‌یت له پێست به‌تایبه‌ت ئه‌ژنۆ و ئه‌نیشك بۆ ماوه‌ی 30 خوله‌ك، دواتر به ئاوی شله‌تێن بیشۆ.
– به‌سووده بۆ خانمانی دووگیان و پاراستنی كۆرپه‌كه‌ی.
سه‌رچاوه/ زاری كرمانجی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی