هێدفۆنه‌ك ب تيشكا رۆژێ شه‌حن د‌بت
وشه:
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی بواری ته‌كنه‌لۆجیای ده‌نگی JBL زانياری له‌سه‌ر نوێترین هێدفۆنی لاسلكی و پێشكه‌وتووی خۆی بڵاو كرده‌وه، كه له شوێنی شه‌حنكردنه‌وه به كاره‌با، ده‌توانرێ به وزه‌ی خۆر شه‌حن بكرێته‌وه.
كۆمپانیاكه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرای كرد، كه هێدفۆنه نوێكه ناوی Reflect Eternalه و ئێسته به فه‌رمی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی كۆمپانیاكه خراوه‌ته بازاڕه‌وه و ده‌توانرێ به‌شێوه‌ی ئۆنلاین بیكڕن، نرخه‌كه‌یشی ته‌نیا 99 دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه.
به وزه‌ی خۆر و ڕووناكی گڵۆپه‌كان شه‌حن ده‌بێته‌وه
شه‌حنكردنه‌وه‌ی هێدفۆنه لاسلكییهكان یه‌كێك له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی هاووڵاتییان، به‌ڵام له‌م هێدفۆنه‌كه ئه‌و گرفته به ته‌واوی چاره‌سه‌ركراوه، چونكه به ڕووناكی شه‌حن ده‌بێته‌وه، مه‌رجیش نییه ته‌نیا له ڕووناكی تیشكی خۆره‌وه بێ، به‌ڵكوو له ڕێی تیشكی ڕووناكی گڵۆپ و ڕووناكی ناو ماڵه‌كانیش شه‌حن ده‌بێته‌وه، ده‌توانرێ ماوه‌ی سێ سه‌عات به به‌رده‌وامی له ڕێی شه‌حنكردنه‌وه‌ی وزه‌ی خۆر و تیشكی ڕووناكی كار بكات، جیا له‌وه‌ی ده‌توانرێ به كاره‌بایش شه‌حن بكرێته‌وه.
یه‌كێكی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و هێدفۆنه ئه‌وه‌یه كه ده‌توانرێ له كاتی پێویست به كرته‌كردن له دوگمه‌یه‌ك بخرێته سه‌ر ده‌نگی به‌رز بۆ ئه‌وه‌ی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ت گوێبیستی ببن و دواتر بگه‌ڕێنرێته‌وه دۆخی گوێگرتنی تایبه‌تی، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زیره‌ك به‌رهه‌م هێنراوه كه له‌گه‌ڵ هه‌موو ئامێره زیره‌كه‌كان پێوه‌ست ده‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی