مه‌ترسیه‌كا په‌كه‌كێ و حه‌شدا شه‌عبی لسه‌ر سنوورێ شنگال_رۆژئاڤايێ كوردستانێ دئێته ئاشكه‌راكرن
وشه:
فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له شنگال ئاشكرای كرد، په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له دوو رێی جیاوازه داعش هاورده‌ی شنگال ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 22ی كانوونی یه‌كه‌م/ دێسه‌مبه‌ر، قاسم دربۆ فه‌رمانده‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردانی ئێزدی له شنگال بۆ “وشه” گوتی، په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی هه‌موو جۆرێكی قاچاغی ده‌كه‌ن له‌سه‌ر سنووری نێوان شنگال و رۆژئاوای كوردستان چه‌ك و چه‌كداری داعش به‌پاره ده‌هێنن.
له بازرگانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن
دووپاتیشی كرده‌وه كه ئه‌و دوو لایه‌نه تا ئێسته له‌بازرگانی له‌گه‌ڵ چه‌كدارانی داعش به‌رده‌وامن و ئه‌مه‌یش مه‌ترسیه‌كی گه‌وره‌یه له‌سه‌ر سنووره‌كه كه به‌و جۆره هه‌موو كارێك بۆ پاره بكه‌ن.
فه‌رمانده‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئێسته ئه‌و عه‌ره‌بانه‌ی پێشتر داعش بوون ده‌گه‌رێندرێنه‌وه بۆ شنگال تا ئێسته عه‌ره‌به‌كانی “گرد شه‌به‌ك و گولات و عوێنات و به‌عاج و بلێج” له‌لایه‌ن حكوومه‌تی عێراقه‌وه هه‌موو هاوكارییه‌ك ده‌كرێن.
هه‌روه‌ك دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه تا ئه‌م داعشانه و په‌كه‌كه و حه‌شدی شه‌عبی له شنگال بن ئاواره‌كان ناگه‌رێنه‌وه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه پێشتر ئه‌وه بڵاوكرایه‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی و حكوومه‌تی عێراق هاوكاری مادی په‌كه‌كه ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌یش بووه‌ته مه‌ترسیی بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی