حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

کچه‌كا ئێزدی پشتى چار جاران بریندار دبت،ژ دەستێن داعش دئێته‌ رزگاركرن 

کچه‌كا ئێزدی پشتى چار جاران بریندار دبت،ژ دەستێن داعش دئێته‌ رزگاركرن 

رووداو – دهۆک

کچێکی کوردی ئێزدی دوای ئەوەی ساڵی 2014 دەکەوێتە دەستی داعش، لە کەمپی هۆل رزگارکرا. لە شەڕی باغۆزدا برینداربووە، چەکدارانی داعش جێیانهێشتووە و خۆی چارەسەری برینەکەی کردووە. بەر لەوەیش سێ جاری دیکە بە بۆردوومانی فڕۆکە برینداربووە.

ئەڵماس 22 ساڵە و خەڵکی سیبا شێخدری باشووری شنگالە. دوای ئەوەی حەوت مانگ لە کەمپی هۆل دەبێت، لە قامشلۆ خۆی رادەستی ماڵێکی ئێزدی دەکات و پاش 45 رۆژ بە کەسوکارەکەی دەدرێتەوە کە لە کەمپی شاریای باشووری کوردستانن.

ئەڵماس باسی بریندابوونی لە شەڕی باغۆز دەکات و دەڵیت “سێ کەس بووین، یەکێکیان چێشتی بۆ لێدەناین و یەکێکیشیان دانیشتبوو. گوللەیەک هات و بەری سنگم کەوت و لە پشتمەوە دەرچوو. لەو ساتەدا کەس نەهات بە دەممەوە. تەنیا ئەو دوو ژنە لەلام مانەوە، نە دکتۆر هەبوو نە دەرمان. دەستماڵێکم لە برینەرکەم بەست. ئەو داعشانەی من لایان بووم، هەڵهاتن”.

ئەڵماس لەنێو زۆر شەڕدا بووە ، کۆتاییهاتنی داعش و هەڵهاتنیانی لە باغۆز بە چاوی خۆی بینیوە. گوێی لە دەنگی ئەبوبەکر بەغدادی، خەلیفەی داعش بووە کە نامەی دەنگیی بۆ چەکدارەکانی دەنارد تاوەکو خۆڕاگربن و شەڕبکەن.

ئەڵماس لەبارەی نامە دەنگییەکانی خەلیفەی داعشەوە دەڵێت “کە بوو بە شەڕ، نامەی دەنگیی دەنارد و زۆر دەیگوت، شەڕبکەن هەتا مردن. دەیگوت، ناوەستین تاوەکو خاکەکەمانیان لێدەستێنین. ئەوە بوو دوای ئەو قسانە زۆر گەنج کوژران، زۆری دیکەیش گیران و هەڵهاتن. دوایی زانیاری و نامەی دەنگی لە ئەبوبەکر بەغدای بۆ کەمپی هۆل هات کە خۆڕاگربن و نەترسن. ئیتر دوای ئەوە ئاگاداری هیچ نەبووم”.

ئەڵماس لە خێزانێکی 12 کەسی بووە کە هەموویان کەوتبوونە دەستی داعش. ئێستا ئەو هەشتەمین کەسیانە لە دەستی داعش رزگاردەکرێت، چارەنووسی دایک و باوک و دوو برای دیارنییە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi