“ل دهستپێكا سالا نوو رێککەفتنا ھەرێمێ و بەغدا دێ ئێته بجهئينان”
هەولێر-KDP.info-
بە گوتەی پسپۆڕێکی کەرتی نەوت، لە سەرەتای مانگی دابێت، ھەرێمی کوردستان ڕۆژانە ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا دەکات و دەشڵێ، دوای سەریساڵ ڕێککەوتنەکە وەک خۆی دەکەوێتە واری جێبەجێکردن و ھیچ کێشەیەکی یاسایی و داراییی تێدا نییە.
دکتۆر سیروان عارەب، پسپۆڕی کەرتی نەوت، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: “لە سەرەتای مانگی داھاتوودا ھەرێمی کوردستان پابەند دەبێت بە ڕادەستکردنی ٢٥٠ ھەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە بە کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) لە بەرانبەریشدا حکوومەتی عێراق پابەند دەبێت بە خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان بەپێی ئەو ڕێککەوتنەی لە نێوانیاندا ئیمزا کراوە.”
پەیوەست بەوەی کەی ڕێککەوتنی ھەرێم و بەغدا جێبەجێ دەکرێت، ئەو پسپۆڕەی نەوت دەڵێت: “لە یەکەم ڕۆژی ساڵی نوێدا ڕێککەوتنی نێوان ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ دەکەوێتە واری جێبەجێکردنەوە، ئەگەر تا ئەو کات پڕۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراقیش پەسەند نەکرا، ئەوە ناردنی مووچە بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت، تا ئەوکاتەی پڕۆژەیاسای بودجە پەسەند دەکرێت.”
دکتۆر سیروا عارەب جەختی کردەوە: “جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان ھەرێم و بەغدا پەیوەست نییە بەوەوە کە کێ دەبێتە سەرۆکوەزیرانی عێراق، یانیش حکوومەت بەو شێوەیە بەڕێوە دەبرێت، ڕێککەوتن ئیمزا کراوە و وەک خۆی بەڕێوە دەبرێت، واتە ھیچ گرفتێکی یاسایی و دارایی لە نێوان ھەرێم و بەغدادا نییە، تا گۆڕینی حکوومەت کاریگەری بکاتە سەری.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی