حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

جوانترین کچا سەر ئه‌ردى هاته‌ دیارکرن

جوانترین کچا سەر ئه‌ردى هاته‌ دیارکرن

ئێن ئارتى2:
کچێکی فەڕەنسی بۆ جاری دووەم نازناوی جوانترین ڕوخساری کچی “سەرزەوی” پێدرا، لەنێو ١٠٠ ڕوخساری کچدا بووە پلەی یەکەم.

تیلان بلۆندۆی تەمەن ١٧ ساڵ، لە ساڵی ٢٠٠٧دا نازناوەکەی بردەوە وەکو جوانترین کچی بچوک لە جیهاندا، بۆ ساڵی ٢٠١٨ نازناوی جوانترین ڕوخساری کچی پێدرا، کە لەنێوان ١٠٠ روخساری کچ لە جیهاندا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

بلۆندۆ کاتێک تەمەنی ١٠ ساڵ بووە بۆ بەرگی گۆڤاری فۆگ هەڵبژێردرا و بووە بچوکترین نمایشکار کە وێنەی لە بەرگی گۆڤاری فۆگدا دەربکەوێت، بەهۆی جوانییە سروشتییەکەیەوە زۆرترین بینەری هەبووە بە “سەرەنجڕاکێش” ناسراوبووە.

خەڵاتی “تی کاندڵر” بۆ جوانترین ڕوخسار لە جیهاندا لە ساڵی ١٩٩٠ دەستیپێکردووە و بڕواپێکراوترە لە بوارەکەی خۆیدا، جیاوازترە لە پێشبڕکێکانی هەڵبژاردنی شاجوانی جیهان کە بۆ ساڵی ٢٠١٨ کە کاتریۆنا گرا نازناوەکەی بەدەستهێنا.

سکای نیوز ئاماژەی بەوەکردووە، ئەم خەڵاتە لە لایەن دەستەی ڕەخنەگرانی سینەمای “تی سی کاندڵر” دەبەخشرێت و پێشتر هەریەکە لە میشێل فایفیفەر سێ جار و سۆفی مارسۆ دووجار و میگ ڕەیان و نیکۆڵ کیدمان جارێک خەڵاتەکەیان وەرگرتووە لەگەڵ ماریۆن کۆتیلارد و جۆردان دۆن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi