حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ئه‌رێ خوارنا شوكولاتا يا ساخله‌مه‌؟

ئه‌رێ خوارنا شوكولاتا يا ساخله‌مه‌؟
رووداو- هەولێر

پسپۆرانی خۆراک لە زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا رایدەگەیێنن چۆکلێت یەکێک نییە لە خۆراکە تەندروستەکان بەوپێیەی بەشێک لە توێژینەوەکان ناویانبردووە.

خۆراکناسانی ئەمریکی لە توێژینەوەکەدا لە کاریگەری سوودەکانی چوکلێتیان لەسەر تەندروستی کۆڵیوەتەوە.

د. جۆئان مانسۆن، پرۆفیسۆر لە زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکا و یەکێک لە ئەنجامدەرانی توێژینەوەکە دەڵێت: “راستە چوکلێت بەجۆرێک لە جۆرەکان سوودی هەیە، بەڵام بەخۆراکێکی تەندروست دانانرێت”.

د. جۆئان روونیدەکاتەوە: “چوکلێت بە ماددەی فلاڤۆنۆڵەکان دەوڵەمەندە کە ئەم ماددانەش تایبەتمەندی دژە ئۆکسێنییان هەیە، بەڵام خەڵکی دەبێت بزانن کۆمپانیا بەرهەمێهنەرەکانی چوکلێت رێژەیەکی کەم لەو ماددە دژە ئۆکسێنانە بەکاردەهێنن و زیاتر شەکرییان تێدەکەن، ئەمەش وادەکات کە چوکلێت بەمشێوەیەی کە باسی لێوەدەکرێت تەندروست نەبێت”.

پسپۆری خۆراک لە زانکۆی هارڤارد لە ئەمریکاوە هۆشداریدەدەن، لە خواردنی هەموو جۆرەکانی چۆکلێت و رایدەگەیێنن، بۆ ئەوەی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری چوکلێت سەرنجی زیاتری کڕیارەکانیان رابکێشن هەڵدەستن بە ئەنجامدانی چەندین رێکلامی جیاواز بەوپێیەی چۆکلێت خۆراکێکی تەندروستە و سوودی تەندروستی یەکجار زۆری هەن، بەڵام ئەو کۆپانیایانە رێژەیەکی باش شەکر دەخەنە نێو بەرهەمەکانیان کە ئەمەش جگە لە زیان هیچ سوودێکی نییە.

چۆکڵێت جگەلەوەی رێژەیەکی باش شەکری دەستکردی لەنێودەکرێت، لەهەمانکاتدا رێژەیەکی باشیش کافاینی تێدەکرێت، کە هەموو ئەمانەش سەردەکێشن بۆ کەمخەوی، دڵەراوکێی بەردەوام، زۆرمیزکردن، قەڵەوبوون.

هەرچەندە پێشووتر توێژینەوەیی جۆراوجۆر لەسەر سوودە و پێکهاتەکانی چۆکلێت کراون، دواین توێژینەوەش دەریخستووە ئەو چوکلێتانەی بە رێژەیەکی باش کۆکای سروشتی دەوڵەمەندن و رێژەی شەکر تێیاندا کەمە، مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە کەمدەکەنەوە، بەڵام پزیشکان رێنمایدەدەن لە هەڵبژاردنی جۆرەکانی چوکلێت ئاگاداربن و زۆرخۆری لە خواردنیدا نەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi