حوزه‌یران 18, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

فراکسیۆنا پارتی داخوازكر له‌ز ل پێكئينانا كابينا نوو يا عێراقێ بێته‌ كرن

فراکسیۆنا پارتی داخوازكر له‌ز ل پێكئينانا كابينا نوو يا عێراقێ بێته‌ كرن

ھەولێر-KDP.info-

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی کوردستان دەڵێ، داوا لە لایەنەکان دەکەین پەلە لە پێکھێنانی حکوومەت بکرێت و حەفتەی داھاتوو دانوستانی جددیتر بۆ ئەو مەبەستە بکرێت و پرسی ناوچە کوردستانییەکان و بەغداش تێکەڵ بە پێکھێنانی حکوومەتی نوێ نەکرێت.

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان، ھێمن ھەورامی، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: “ئەمڕۆ ئێمە وەکو فراکسیۆنی پارتی لە ساڵی نوێدا یەکەم کۆبوونەومان ئەنجام دا و ھەرێم بە دۆخێکی ھەستیاردا تێدەپەرێت و ساڵی ڕابردوو ھەورازونشێوی زۆرمان بڕیوە و ھەرێمی کوردستان لە دوای قۆناغی ھەڵبژاردنی ٣٠/٩یە، بۆیە داوا دەکەین پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی ھەرێمی کوردستان، بۆ ئەوەی دامەزراوەکانی ھەرێم بکەونە سەر سکەی خزمەتگوزاری و بەھێزکردنی ھەرێمی کوردستان، لەبەر ئەوەی ٥٧ ڕۆژ بەسەر سوێندخواردنی ئەندامانی پەرلەماندا تێپەڕ دەبێت.”

ھێمن ھەورامی گوتیشی: “داوا لە لایەنە سیاسییەکان دەکەین پێکەوە ھەست بە بەرپرسیارەتییەکی ھاوبەش بکەن و بێ بیانووگرتن بە یەکتر، بۆ خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان و دروستکردنەوە سەرۆکایەتییەکانی کوردستان و دانانی بەرنامەیەک بۆ حکوومەت و کابینەیەکی بەھێز لە پێناو بەرژوەندیی باڵای خەڵکی کوردستان و گەیاندنی خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک و زیادکردنی داھات و نەھێشتنی بێکاری و ڕەخساندنی ھەلی کار بۆ خەڵکی کوردستان پەلە بکرێت.”

ھەورامی باسی لەوەش کرد: “ئەوکارە بەوە دەکرێت ئێمە بە گیانێکی شەراکەتی ڕاستەقینە و بەبێ بیانووگرتن بە یەکتری و بەبێ تێکەڵکردنی ئەوراقی بەغدا و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان کار بکەین، لەبەر ئەوەی ھەڵبژاردنەکە خۆی ساڵێک دوا کەوتووە، بۆیە وەک فراکسیۆنی پارتی داوا لە براوەی دووەم و سێیەم دەکەین لە حەفتەی داھاتوو گفتوگۆی جددیتر بکرێت، چونکە ئێمە لە پارتی دوو گەڕی دانوستانمان لەگەڵ یەکێتی و گۆڕان کردووە، بۆیە داواکارین لە حەفتەی داھاتوو گفتوگۆ بکرێت بۆ ئەوەی متمانەی خەڵک بە دامەزراوەکانی ھەرێم لاواز نەبێت، چونکە قەرزاری خەڵکی کوردستانین و پێویسە کاری حزبەکان خزمەتکردنی خەڵک بێت.”

هەورامی گوتیشی: “بۆ ناوچە کوردستانییەکان بە تێکرا داوا دەکەین بە جیا قسەی لەسەر بکرێت، بۆ ئەوەی دۆخیان ئاسایی بکرێتەوە، بەڵام بە تێکەڵکردنی لەگەڵ گفتوگۆکانی ئێستا خزمەت بە کەرکووک و پێکھێنانی حکوومەت ناکات.”

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی باسی لەوەش کرد: “ئێمەش وەک فراکسیۆنی پارتی پشتگیری لە شاندی دانوستانکاری پارتی دەکەین بۆ ئەوەی پەلە بکرێت لە پێکھێنانی حکوومەتی ھەرێم و پێکھێنانی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و کاراکردنەوەی سەرۆکایەتیی ھەرێمی کوردستان.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi