رۆژا دووشەمبوويێ دەست ب بهلاڤكرنا مووچەى دێ ئێته كرن
رووداو – هەولێر
وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، رۆژی دووشەممەی داهاتوو دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت.
سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی روودای راگەیاند: “رۆژی دووشەممەی داهاتوو (7-1-2019) دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی 10 دەکرێت و وەزارەتی پێشمەرگەش وەک یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرن”.
ئەو سەرچاوەیە لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان دووپاتیکردەوە، کە چۆن پێشتر نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی کردبوو، کە وەکو حکومەت 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەین، ئێمەش لەسەر هەمان رێچکە بەردەوام دەبین و 30 رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەین.
لەبارەی ئەوەی بۆچی ئەم هەفتەیە دەست بە دابەشکردنی مووچە نەکراوە، ئەو سەرچاوەیە دەڵێت، بەهۆی پشووی سەری ساڵی تازە دابەشکردنی مووچە کەوتە رۆژی دووشەممەی هەفتەی داهاتووەوە.
وهزارهتی دارایی هەفتەی داهاتوو مووچەی مانگی 10ـی مووچهخۆران دابهشدهكات، بۆ مووچهی مووچهخۆرانی ههرێمی كوردستان، وهزارهت ئێستا مانگانه نزیكهی 725 ملیار دیناری پێویسته، لهو پارهیهش 317 ملیار دیناری حكومهتی عێراق دهینێرێت و 378 ملیار دیناریشی وهزارهتی سامانه سرووشتییهكان دابینیدهكات و ئهوەی دهمێنێتهوه له داهاتی ناوخۆ پهیدادهكرێت.
بەپێی رێككەوتنێك لەنێوان حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان لە ساڵی 2018دا، دەبێت بەغدا مانگانە بڕی 317 ملیار دینار پارە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام عێراق ئەو بڕە پارەیەی لە مانگەكانی 1و 2و 3 بۆ هەرێمی كوردستان نەنارد.
ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی 11-12-2018، رێباز حەملان، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا لەبارەی پاشکەوتکردنی مووچەی مانگەکانی 10 و 11و 12 رایگەیاند، کە مووچەی ئەو سێ مانگە پاشکەوت ناکرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی