حوزه‌یران 17, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

شنگالی داخوازا ڤه‌گەريانا پێشمەرگەى دكن

شنگالی داخوازا ڤه‌گەريانا پێشمەرگەى دكن

وشه‌:

بەرپرسانی شنگال ئاشكرای دەكەن، هاووڵاتییان ژیانێكی سەخت بەڕێ دەكەن بۆیە پێویستیان بەهاوكاری هەیە و داوای گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی بۆ شنگال دەكەن تا بەهاوبەشی لەگەڵ سوپای عێراق، پاراستنی شارۆكەكە بگرنە دەست.

ئەمڕۆ سێشەم 25ـی كانوونی یەكەم، مەحما خەلیل قایمقامی شنگال لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕای گەیاند، ئەو پارەیەی لەلایەن وەزارەتی كۆچ و كۆچبەرانی عێراق بۆ ئاوارەكان دیاری كراوە، بەشێوەیەكی دروست خەرج نەكراوە و ژیانی ئاوارەكانی شنگال زۆر سەختە.

قایمقامی شنگال گوتی، داوای خێرا بەهانەوەچوون لە سەرۆك بارزانی دەكەین وەك چۆن پێشتر بەرگریی لە خەڵكی شنگال كردووە و خاوەندارێتیی لەو شارۆكەی كوردستان كردووە، هەوڵی جێبەجێكردنی مادەی 140ـی دەستووری هەمیشەیی عێراق بدات، چونكە شنگال بەشێكە لە كوردستان.

ئاشكرای كرد كە حكوومەتی عێراق قەرەبووی ئەو خەڵكی نەكردووەتەوە، كە بەهۆی هەرەسهێنانی سوپای عێراق و داگیركردنی شارۆكەكە لەلایەن رێكخراوی تیرۆریستی داعش، زیانی گەورەیان پێ گەیشتووە.

خەلیل ئاماژەی دا، چەندان هێز كە نوێنەرایەتیی خەڵكی شنگال ناكەن، دەسەڵاتی شارەكەیان بەدەستە و بەهۆی ناكۆكیی ئەوانیشەوە، تەنیا خەڵكی ئەو شارۆكەیە زیانیان پێ گەیشتووە و داوای گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگەی بۆ شنگال دەكەین تا پاراستنی شارۆكەكە بگرنە دەست.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi