خانه‌نشینكرنا په‌رله‌مانتاران دێ ئێته هه‌لوه‌شاندن
K24 – هه‌ولێر:
دادگای فیدراڵی فیدرالی عێراق رایگەیاند، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران نادەستوورییە.
ئیاس سامووك، گوتەبێژی دادگای فیدراڵی عێراق لە راگەیه‌ندراوێکدا بڵاویکردەوە، دادگای فیدراڵی لە کۆبوونەوەی خۆیدا بە ئامادەبوونی مهدحەت مەحموود، سەرۆك و ئەندامانی دادگای فیدراڵی، بڕیاریدا بە نادەستووری بوونی خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران.
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ماددەی 6 ، 11 و 13 کە مووچەی خانەنشینی و ژمارەیەك ئیمتیاز بە پەرلەمانتاران دەدات نادەستوورییە.
دادگای فیدرالی له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئاماژەی بەوەشداوە، خانەنشینکردنی پەرلەمانتاران جیاوازە لەگەڵ یاسای خانەنشینی، بۆیە نادەستوورییە.
به‌و پێیه‌ش بێت له‌مه‌ودوا خانه‌نشینكردنی په‌رله‌مانتارانی عێراق هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و به‌و ناوه مووچهیهيان نامێنێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی