چاره‌مین شاهجوانا كوردستانێ بۆ سالا 2018ێ هاته هه‌لبژارتن
باسنيوز:
كه‌مێك پێش ئێستا، مه‌ڕاسیمی هه‌ڵبژاردنی چواره‌مین شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا و جگه له هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان، هاوكات دوو هاوه‌ڵیش بۆ شاجوان هه‌ڵبژێردرا.
سانا، خه‌ڵكی شاری هه‌ڵه‌بجه‌یه، ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه، به شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
میریان، كه خه‌ڵكی شاری سلێمانییه و ده‌رچووی به‌شی ئه‌ندازیارییه، وه‌ك هاوه‌ڵی دووه‌می شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
كارێز، كه خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و ده‌رچووی قۆناغی ئاماده‌ییه، وه‌ك هاوه‌ڵی یه‌كه‌می شاجوانی كوردستان هه‌ڵبژێردرا.
كاتژمێر 8ـی ئێواره‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 2018/12/20، له هه‌ولێر مه‌ڕاسیمی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان ده‌ستی پێكرد، چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی كورد و میسری وه‌ك دادوه‌ری لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بانگهێشت كرابوون.
14 كچ كورد، كه سه‌رجه‌میان خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتنه قۆناغی كۆتایی پێشبڕكێی هه‌ڵبژاردنی شاجوانی كوردستان، له ماوه‌ی 20 ڕۆژدا چه‌ندین خول و ڕاهێنانی جۆراوجۆریان بۆ ئه‌نجام درا.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی