حوزه‌یران 27, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

وەزارەتا ناڤخۆيا عێراقێ دێ رێڤه‌به‌ريا پاسپۆرتێ ل هەلەبجە ڤه‌كت 

وەزارەتا ناڤخۆيا عێراقێ دێ رێڤه‌به‌ريا پاسپۆرتێ ل هەلەبجە ڤه‌كت 
رووداو – هەولێر

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراقی فیدڕاڵ لە تازەترین نووسراویدا بە ژمارە 22918 لە 19ـی نیسانی 2018 ناوی ھەڵەبجەی بە فەرمی وەک پارێزگا ھێناوە و رەزامەندی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای ھەڵەبجەی داوە.

ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسراوێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بڵاوکردووەتەوە، کە تێیدا هەڵەبجە وەک پارێزگا ناوی هاتووە و رەزامەندی کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتیشی تێدایە، ئاماژە بەوەدەکات. “هەڵەبجە بووە خاوەنی یەک فەرمانگەی فیدراڵی”.

ژمارەی دانیشتووانی هەڵەبجە زیاتر لە 120 هەزار کەسە، کە جگە لەناو شارەکە بەسەر چوار شارۆچکەدا دابەشبوونە؛ ئەوانیش بیارە، خورماڵ، سیروان و بەمۆن.

لە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی 2013ـەوە هەڵەبجە بە فەرمی وەک پارێزگا ناسێنراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi