ئومێد خۆشناو: گهۆرين د دەستەيا سەرۆكایەتيا پەرلەمانى دێ ئێته كرن
خەندان –
ئومێد خوشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند، دوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەپرسی موچە، گۆڕانكاری لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت .
هەینی رابردوو پەرلەمانی كوردستان دوای زیاتر لەدوو ساڵ لەپەكخستنی كۆبووەوە، جەعفەر ئیمینكی جێگری سەرۆكی پەرلەمان سەرپەرشتی كۆبوونەوەكەی كرد، هەروەها لەكۆبوونەوەكەدا بێگەرد تاڵەبانی كرایە سكرتێری پەرلەمانی كوردستان.
ئومێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لەپەرلەمانی كوردستان بەخەندان-ی رایگەیاند، “پێشتر باس لەوەدەكرا پارتی دەیەوێت تەنها بۆ پرسی ریفراندۆم پەرلەمان كارابكاتەوە، بەڵام بەدڵنیایەوە یەكەم كاری پەرلەمان لەدوای پرسی ریفراندۆم بژێوی ژیانی هاوڵاتیانە، دەبێت بەهاوبەشی كاری لەسەربكەین و ئامادەكاریەكان بكەین بۆ ئەوەی بە زوترین كات پەرلەمان دانیشتن بكات”.
ئاماژەی بەوەشكرد، “دوای دانیشتنی پەرلەمانی كوردستان سەبارەت بەپرسی موچە، گۆڕانكاری لەدەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان دەكرێت، بەپێی ئیستیحقاقات لەنێوان پارتی و یەكێتی و یەكگرتو و ئەوهێزانەی بەشداربوون لەكاراكردنەوەی پەرلەمانی كوردستان”.
لەیەكەم دانیشتنی پەرلەمانی كوردستاندا، هەریەكە لەفراكسیۆنەكانی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی ئیسلامی و بەرەی توركمانی و فراكسیۆنی رافیدەین بەشداری كۆبوونەوەكەیان نەكرد، هاوكات شەش ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتی بەشداریان تێدا نەكرد.
ئومێد خۆشناو وتیشی، “لەو دەستپێشخەریانەی كراوە پارتی نەرمی زۆری نواندووە، دوو ئامانجمان هەبوو یەكەمیان پەرلەمانی كوردستان پێش 25/9 كارا بكرێتەوە، هەروەها بەفعلی پەرلەمان كارابكرێتەوە، كۆمەڵی ئیسلامی و بزوتنەوەی گۆڕان هیچ موبالاتیان نەبوو بۆ ئەو دەستپێشخەریانەی پێشكەشیانكرا، ئێستا بەدڵنیایەوە پێیان دەڵێین ئەو قسانەی پێشتر لەگفتوگۆكان لەگەڵیان دەكرا كۆتاییان هات، دەبێ قسەی تازە و رێككەوتنی تازە بكرێت .”
كۆبوونهوهی پهرلهمانی كوردستان دوای زیاتر لهدوو ساڵ هات لهپهكخستنی، كاتێك بهبڕیاری پارتی رێگری لهگهڕانهوهی یوسف محهمهد سهرۆكی پهرلهمان كرا بۆ گهڕانهوهی بۆ سهر كارهكهی لهههولێر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی