حوزه‌یران 28, 2025

Lalish Media Network

صحيفة إلكترونية يومية تصدر باشراف الهيئة العليا لمركز لالش الثقافي والاجتماعي في دهوك - كوردستان العراق

ھه‌ڤپەیمانان رەتكر ئۆپەراسیۆنا حەویجە ژبه‌ر ھۆکارێن سیاسی هاتبته‌ پاشئێخستن 

ھه‌ڤپەیمانان رەتكر ئۆپەراسیۆنا حەویجە ژبه‌ر ھۆکارێن سیاسی هاتبته‌ پاشئێخستن 

خەندان-

وتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رەتیدەکاتەوە ئۆپەراسیۆنی کۆنتڕۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە، لەبەر ھۆکاری سیاسی دواخرابێت.

عەقید ڕایان دیلۆن، وتەبێژی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ، ئەمڕۆ لەوەڵامی پرسیارێکی خەندان-دا سەبارەت بەوەی دەوترێت بەھۆکاری سیاسی و ئەنجامدانی ریفراندۆمی ھەرێمی کوردستانەوە ئۆپەراسیۆنی حەویجە دواخراوە، ڕایگەیاند ” ئەوەی بوترێت کە حەویجە بەبەردەوامی دواخراوە، پێموایە موسڵ ئەولەوییەتی ژمارە یەک بوو”.

ئەوەشی خستەڕوو، دوای تەواوبوونی موسڵ و دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنەکان لەئەنبار، و حەویجە دەستبەجێ، لەڕووی سەربازییەوە ڕاست و دروستە”پێموایە وادیارە ھەموو شتێک بەشێوەیەکی زۆر لۆژیکی ڕوودەدات، ئەوەندەی پەیوەندی ھەیە بە ئۆپەراسیۆنی دوای موسڵ-ەوە، کە بریتییە لە تەلەعفەر ئەویش بەھۆی نزیکییەوە، و لەبنەڕەتدا ئەو قەزایە بەشێکە لەموسڵ”.

بەبڕوای دیلۆن، کۆکردنەوە، و رێکخستنەوەی ھێزەکان لەدوای ئەو ئۆپەراسیۆنانە بۆ ئەوەی ئێستا ڕوودەدات، لەڕووی سەربازییەوە مانابەخشە.

لەوەڵامی پرسیارێکی دیکەدا سەبارەت بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی ھاوبەش لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە، ڕایگەیاند”من پێم وایە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنێکی لەوجۆرە دەتوانێت ھەماھەنگی ئەرێنی لەنێوان ھێزەکانی پێشمەرگەو ھێزە عێراقییەکاندا لێبکەوێتەوە.”

ئاماژەی بەوەشکرد،”گەورەترین”ھەڕەشە بۆ سەر کوردەکان و عێراقییەکان بریتیە لە داعش، ئەوە لەڕابردوودا لە ئۆپەراسیۆنەکانی موسڵ-دا دەرکەوت کە چۆن پێشمەرگە و ھێزە ئەمنییەکانی عێراق پێکەوە کاریانکرد بۆ بەدیھێنانی ئامانجێکی ھاوبەش.

“ئێمە ئاگاداری نزیکی ھێڵەکانی بەرگریی کوردستانین لە حەویجەوە، بۆیە بەشداری ئەوان یان ڕاستەوخۆ دەبێت، یان بەبەھێزکردنی ھێڵەکانی بەرگریی خۆیان دەبێت، تا چەکدارانی داعش نەتوانن دزەبکەنە ناو ھێڵەکانەوە، و ھەموو ئەمانە گرنگن بۆ بەدیھێنانی ئامانجی ھاوبەشی شکستپێھێنانی داعش”دیلۆن وای وت.

٧ی ئەم مانگە، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عێراق، بەخەندان-ی راگەیاند، ھیچ ڕێککەوتنێکیان نییە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە.

عەمید یەحیا ڕەسوڵ، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی سوپای عیراق، لە لێدوانێکی تایبەتدا بە خەندان-ی وت، کە ھیچ رێککەوتنێکی لەو شێوەی بەدەستنەگەیشتووە.

ئامادەکارییەکان بۆ شەڕی کۆنترۆڵکردنەوەی قەزای حەویجە لە قۆناغی کۆتاییدایەو بڕیارە بۆ ئەو شەڕە ٤٢ ھەزار سەرباز لە سوپای عیراق و ھێزە جیاوازەکان بەشداریی بکەن.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکە کۆنتڕۆڵکردنەوەی ٤٠٨١ کیلۆمەتر دوجای خاکی حەویجەیە کە شوێنی ١٠٠ ھەزار ھاوڵاتییە.

قەزای حەویجە، و چەند ناحیەیەکی دەوروبەری کە لەسەدا ٣٢ ی پارێزگای کەرکوک پێکدەھێنن، لەمانگی حەوتی ساڵی ٢٠١٤ وە کەوتوونەتە ژێر دەستی داعش.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

مقالات ذات صله

الرد

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

Copyright © 2021 by Lalish Media Network .   Developed by Ayman qaidi