تنێ ل عێراقێ.. سندووقهكا ته‌ماتێ ژ به‌رمیله‌كا نه‌فتێ گرانتره
K24 – هه‌ولێر:
به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی تویته‌ر و فه‌یسبووك، هه‌ڵمه‌تێكیان راگه‌یاندووه، بۆ ئه‌وه‌ی نرخی ته‌ماته له بازاڕه‌كان هه‌رزان بێته‌وه, كه ئێستا له هه‌ندێك شاری عێراق نرخی یه‌ك كیلۆ ته‌ماته ده‌گاته 3 هه‌زار دیناری عێراقی.
هه‌ندێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به هاشتاگی “#خلوها_تعفن”, واتا “با بۆگه‌ن بێت”، ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌یان ده‌ستپێكردووه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك به‌و نرخه ته‌ماته نه‌كڕن و ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، نرخی یه‌ك سندووق ته‌ماته‌ی 20 كیلۆیی ده‌گاته 60 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت هێنده نییه.
به‌رپرسانی كه‌رتی كشتوكاڵیش ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، گرانبوونی نرخی ته‌ماته، ته‌نها كاته و هێنده ناخایه‌نێت هه‌رزان ده‌بێته‌وه.
له هه‌رێمی كوردستان له ئێستادا نرخی یه‌ك كیلۆ ته‌ماته نزیكه‌ی 1500 بۆ 2 هه‌زار دیناری عێراقییه، كه تا ئێستا ئه‌و به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه به‌و شێوه‌یه گران نه‌بووه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی