ناڤهرۆكا کۆمبوونا بارزانی لگەل حکومەت و دەزگههێ ئەیلوول و پێشمەرگهيێن دێرین
رووداو – هەولێر
لە کۆبوونەوەی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ حكومەت و هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان، باس لە چارەسەرکردنی کێشەکانی ئەو دوو دەزگایە کراوە.
رۆژی یەكشەممە 30-4-2017 مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی هاوبەشی حكومەت و هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكانی كرد، بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیر و بەرپرسە پەیوەندیدارەكان.
بەگوێرەی راگەیێندراوێکی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، لەو كۆبوونەوەیەدا كە بە مەبەستی چارەسەركردنی كێشەی پێشمەرگەكانی ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان ئەنجامدراوە، بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیار و راسپاردەكانی سەرۆكی هەرێمی کوردستان لەبارەی چارەسەركردنی كێشەكان كراوە.
لە کۆبوونەوەکەدا تیمی حکومەت “راپۆرتی خۆی لەبارەی هۆكاری دواكەوتنی چارەسەركردن و جێبەجێكردنی داواكانی هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان خستووەتەڕوو”.
لە كۆبوونەوەکەدا بارزانی جەختیكردووەتەوە “پێویستە هەردوولا تەفاهومی یەكدی بكەن، لە یەكلاییكردنەوەی ناوی پێشمەرگەكان و موستەحەقاتیان رەچاوی دادپەروەری بكرێت و ماندووبوون و خەباتی پێشمەرگەكان پشتگوێنەخرێت”.
بارزانی راشیگەیاندووە “پێویستە هەردوو دەزگای ئەیلوول و پێشمەرگە دێرینەكان بەرچاوی حكومەت روونبكەنەوە. حكومەتیش بە میكانیزمێكی گونجاو چارەسەركردنی كێشەی پێشمەرگەكان بە ئەولەویەتی خۆی بزانێت”.
لە بەشێكی دیكەی كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی هەرێمی كوردستان باسی لە بارودۆخی سیاسیی و دواڕۆژی كوردستان و گشتپرسی و سەربەخۆیی کردووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی