سەرۆكێ هەرێمهكا كرواتیا هیڤيا سەربەخۆیێ بۆ كوردستانێ دخوازت
وشه
فەلاح حەسەن ئەو لاوە كوردەی نوێنەرایەتی لاوانی دیموكراتی سیاسیی دنیا دەكات، لەگەڵ نیكۆلا دۆبرۆسلاڤیك سەرۆكی هەرێمی پرۆڤنیل، باسی پرسی سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانیان كرد. ئەو لە چوارچێوەی بەشداریكردنی لە 11 یەمین كۆنگرەی لاوانی پارتی گەلانی ئەوروپا EPP لە برۆڤنیكی وڵاتی كرواتیا كە 256 لاوی نوێنەری وڵاتانی ئەوروپا بەشدار بوون، ئەو پرسەی ورووژاندووە.
فەلاح حەسەن جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی دیموكراتی دنیا لە گوتەیەكدا باسی گرنگیی كۆنگرەكە و كاریگەری لەسەر ئایندەی لاوانی ئەوروپا كرد و هیوای خواست ئەندامانی نوێی سەركردایەتی لاوانی پارتی گەلانی ئەوروپا لە ئاست تێڕوانین و چاوەڕوانی لاوانی ئەوروپادا بن.
لەبارەی كاریگەرییەكانی ئەو كۆنگرەیە لەسەر ئایندەی سیاسیی كوردستان و لاوانی كوردستان، فەلاح حەسەن گوتی، “هەر دۆستایەتییەكی سیاسی لەگەڵ گەنجانی سیاسیی دنیا و ئەوروپا، ئایندەیەكی گەشی دەبێت بۆ هەرێمی كوردستان.”
لە میانی ئەو سەردانەیدا بۆ كرواتیا، فەلاح حەسەن جێگری سەرۆكی لاوانی سیاسیی دیموكراتی دنیا لەگەڵ نیكۆلا دۆبرۆسلاڤیك سەرۆكی هەرێمی پرۆڤنیك كۆ بووەوە، هەردوولا باسیان لە بارودۆخی هەنووكەیی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و هەرێمی كوردستان كرد. هاوكات تاوتوێی شەڕی كۆتاهێنان بە تیرۆریستانی داعش و پرسی ڕیفراندۆم و سەربەخۆیی هەرێمی كوردستانیان كرد و سەرۆكی هەرێمەكە هیوای خواست كورد بە سەربەخۆیی بگات.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی